رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٢/٤/٢٠٢١، کاتژمێر ١٠ ی سەر لەبەیانی، لە هۆڵی بێشکچیی فاکەڵتیی ئاداب، گفتوگۆی ماستەرنامەی قوتابی "ئاراس سیسۆ عەبدوڵا" لە بەشی زمانی عەرەبیی بە ناونیشانی (الإتِساق النصي، في شعر عِماد الدین الكوردي البَدلیسي، فی دیوانِه: رشپوژان) ، بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لەم بەڕێزانەی خوارەوە:
١- د. دڵدار غەفوور حەمەدەمین، سەرۆکی لیژنە.
٢- د. فازڵ حەمە سەعید ئەمین، ئەندام.
٣- د. شەوکەت تەها مەحمود، ئەندام.
٤- د. ڕێبوار عەبدوڵا خەتاب، ئەندام و سەرپەرشتیار.
شایەنی باسە، دوای گفتوگۆیەکی چڕی زانستی، کە چەند کاتژمێرێکی خایاند و پاش بەرگریکردنی قوتابی لە ئاڕگیومێنتەکانی نامەکەی، لیژنەی گفتوگۆ بڕیاریدا بە بەخشینی بڕوانامەی ماستەر بە قوتابیی ناوبراو.