ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ئایاری ۲۰۲۱ کاتژمێر ۱۰ی شەو بە بەشێوەی ئۆنڵاین و بە ئامادەیی و بەشداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایان و قوتابییان " د.سۆران علی " مامۆستا لە بەشی یاسای فاکەڵتی یاسا و زانسته سیاسییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن، سیمینارێکی بە ناونیشانی ( قانون المحكمة الإتحادیة العلیا لسنة ٢٠٢١ تعدیل للقانون أم تحریف للدستور؟ )، پێشكه‌شكرد.
له میانه‌ی سیمینارەکەدا تیشك خرایه‌سه‌ر گرنگترین ئه‌و گۆڕانكاری و هه‌موارانه‌ی كه له یاسای دادگای باڵای فیدراڵی كراوه. ئه‌مه سه‌ڕه‌رای ئاماژه‌دان به بنچینه‌ی كێشه په‌یوه‌ندیداره‌كان به دادگای باڵای فیدراڵی، كه ده‌رئه‌نجامی ململانێی قوڵی په‌یوه‌ندییه‌كانی دادگاكه بووه له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری.
له بڕگه‌یه‌كی تری سیمینالاه‌كه‌دا، باس له‌و وێسته‌گانه‌ش كرا كه ناده‌ستوری بوونی هه‌مواری یاساكه‌یان له‌خۆگرتووه، له ڕووی شێوه و ناوه‌ڕۆكه‌وه، جگه له‌وه‌ی ڕۆڵی سه‌رۆكی كۆمار و به‌شداری پێكردنی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانی تێدا خاڵی كراوه‌ته‌وه.
ئەم باسانەو چەندین باسی تری تایبەت بە دادگای باڵای فیدراڵی ناوەڕۆکی سیمینارکەی بەڕێزیان بوون.
راپۆرت: زانا تاهیر