به‌ڕێوه‌چوونی وۆركشۆپێك سه‌باره‌ت به‌ هەڵسەنگاندنی تاقیکردنەوە زانستییەکان لە ڕوانگه‌ی پزیشکی و یاسایی و شەریعەتی ئیسلامییه‌وه‌

Sli

 

ڕۆژی دووشەممە ۱۰ی٥ی۲۰۲۱ کاتژمێر ۹ی شەو، بەشێوەی ئۆنڵاین و بە ئامادەیی و بەشداریی مامۆستایان و قوتابییان، بەشی یاسای (بەیانیان) فاکەڵتی یاسا و زانسته‌ سیاسییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن، وۆركشۆپێکی به‌ ناونیشانی ( التجارب الطبیة‌ غیر العلاجیة‌ علي الانسان بین تقییم القانون والشریعة الإسلامیة‌ ) به‌ڕێوه‌برد.

پێشکەشکاران پێکهاتبوون لە هەریەکە لە بەڕێزان:

۱. ا.م. ئاوات مزه‌فه‌ر، (التجارب الطبیة‌ غیر العلاجیة‌ و مراحلها ).

۲. سۆلین محه‌ممه‌د تاهیر،(موقف الفقة والتشریع العراقي و الكوردستاني من التجارب الطبیة‌ غیر العلاجیة‌).

٣. د. به‌هادین فه‌قێ، (تجارب الطبیة‌ غیر العلاجیة‌ رۆیة‌ شرعیة‌).

سەرەتا م.ئاوات پوختەیەکی باسکرد دەربارەی (تجارب طبي) و وتی، کەوا کۆمەڵە کارێکە " تاقیکردنەوەیەکە " کە لایەنێکی پسپۆر لەسەر مرۆڤ یان گیانداران ئەنجامیده‌دات، بۆ دۆزینەوەی شتێکی زانستی و هەروەها زانینی کاریگەرییەکەی، كه‌ ئاخۆ سەرکەوتووە یا نا، کەواتە (تجارب طبي) چارەسەرێکی ئه‌رێنییه‌.

دواتر بەڕێزیان جۆرەکانی بۆ ئامادەبووان پۆلێنکردن و وتی، کەوا دوو جۆر تجارب گبی هەیە ،( چاره‌سه‌ركردن، كه‌ بۆ  چارەسەرکردنی نەخۆش و کەسێکی نەخۆشە، کە تاقیکردنەوەی لەسەر دەکرێ. بێجگه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردن، كه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی زانست و کەسێکی تەندرووستە و، سوودی بۆ کەسەکە نییە، بەڵام سوودی بۆ کەسانی تر دەبێ لە داهاتوو.

دواتر باسی له‌وه‌ كرد، كه‌ هەموو ئەم کارانەش بە چەند قۆناغدا تێپەڕ دەبن، لەمانەش

 " تجارب غیر سریریة " کە سه‌ره‌تا بۆ ئاژەڵان دەکرێ و دواتر بۆ مرۆڤەکان، تا کاریگەری دیاربکەوێ و ئەنجامەکەی بزانرێ. دواتر قۆناغی درووستکردنی دەرمان و قۆناغەکانی درووستکردنی ئەو دەرمانە و دەرخستنی ئەنجامەکانی و ئامانجی ئەو دەرمانەیه‌، كه‌ چۆن دەبێ و چۆن ئیشی خۆی دەکات. پاشان قۆناغی تاقیگەو جوڵەی دەرمانەکە و چالاكی دەرمانەکەیه‌، كه‌ چییە و چۆنە تیشکی خستەسەر و، لە کۆتاییشدا چۆنیەتی گواستنەوەی ئەم ئه‌زموونه‌ بۆ مرۆڤ و ئەنجامدانی لەسەر مرۆڤی خۆبەخش، بە مەبەستی زانینی ئاستی ئەو تاقیکردنەوانە لەگەڵ کاریگەرییەکانی.

لە تەوەری دووەمی وۆركشۆپەکەدا، سولین محمد لە لایەن یاساییەوە تیشکی خستەسەر ئەو بابەتە و وتی، کە ئایا ئەو بابەتە لە لایەنی یاساییەوە چۆن ئاماژەی پێدراوە و، ئایا لە یاسای عێڕاقیدا باسی لێوەکراوە یان نا. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش كه‌ ئایا لە مشرعی هەرێمی کوردستان باسکراوە یان نا؟ ئەگەر باسکراوە چۆن ئاماژەی پێدراوه‌. یاخود ئەو یاسا و بەندانە چین کە تایبەتن بەو بابەتە و، ئایا فقهەکان ڕازین لەسەر ئەو بابەتە و ڕایان چییە لەسەری، کە هەندێ لە فقهەکان ڕازین و هەندێکیان ناڕازین .

لە درێژەی قسەکانیدا بەڕێزیان وتی، کەوا لە قانونی مشرعی عێراقی ڕێگە بە تجارب گبی دراوە، بەڵام بەو مەرجەی بۆ لایەنی زانستی بێ و سوودی هەبێ. هه‌روه‌ها باسیشی له‌وه‌ كرد، كه‌ له‌ یاساكه‌دا هاتووه‌، لە هەر شوێنێك ئەو تاقیکردنەوانە بکرێن، دەبێ بنه‌ماكان لەبەرچاو بگیرێن.

لە کۆتاییشدا د. به‌هادین، لە لایەنی شەرعی و ئاینی ئیسلامەوه‌ درێژەی بە بابەتەکە دا و وتی، کەوا یەك لە مه‌به‌سته‌كانی یاسای ئیسلامی، کە دەڵێ هەر شتێك یان هەر تاقیکردنەوەیەك ببێتە هۆی ئەوەی نفسی انسان بەرە و باشی ببات، ئەوا ڕێگەپێدراوە و، بە پێچەوانەشەوە هەر شتێك نەفسی انسان بەرە و خراپی ببات و دەروونی ماندوو بکات، ئه‌وا ڕێگەپێدراو نییە. کەواتە هەر کارێك به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤەکان بێنێتە دی، هەم لە دونیا و هەم لە قیامەت، ئەوا ڕێگەپێدراوە. کە هەموو ئەمانەش بەگوێرەی ڕای زاناکان و لەسەر بنەمای اصول و فقهی اسلامی باسیان لێوەکراوە و ئاماژەیان پێدراوە.

پێویستە ئەوەش بگوترێ کە بەشداری چالاکانەی بەشداربووان و خستنەڕووی پرسیار و سەرنجەکانیان، بابەتەکەی ده‌وڵه‌مه‌ندتر کردبوو .

ڕاپۆرت: زانا تاهیر