به‌ڕێوه‌چوونی وۆركشۆپێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ به‌شی وه‌رزش

Sli

 

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٩/٥/٢٠٢١، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و توێژەرانی ناوەوە و دەرەوەی کوردستان، بەشێوەی ئۆنڵاین وۆركشۆپێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ ناونیشانی (نظریات التدریب الریاضي  الحدیثة‌) بەڕێوەچوو،

كه‌ ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی تێدا به‌شدار بوون:

١-پ. د .نجلا‌و البدری نورالدین لە زانکۆی حلوان / ولاتی میسر.

٢- پ. د. عمرو صابر حمزه لە زانکۆی اوفیدس / ولاتی ڕۆمانیا.

 لە سەرەتادا بەخێرهاتنی مامۆستایان و ئامادەبووان کرا. پاشان دەرفەت بە مامۆستایان درا بو ئەوەی دەست بە وۆرکشوپەکە بکەن. له‌ ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا  باسی  رێگاكانی راهێنانی نوێ  له‌گه‌ڵ رێگاكانی راهێنانی وه‌رزشی تر  بۆ چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی یاریزانان بۆ پاڵه‌وانەتییه‌كان کرا. دواتر باسی به‌كارهێنانی ڕێگا نوێیەكانی راهێنان بۆ یاریزانه‌ ئاستبه‌رزه‌كان و پاله‌وانه‌كان کرا، به‌ پێی ته‌مه‌نی جیاواز. له‌ ته‌وه‌ری دووه‌میشدا،  باسی چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئەو  ماسوولكانە کرا كه‌ له‌ كاتی كاركردن ماندوو نەبوون و، له‌وباره‌شه‌وه‌ سه‌رنج خرایه‌سه‌ر گرنگترین جۆره‌كانی راهێنان.

 لە کۆتاییشدا له‌ بڕگه‌ی سه‌رنج و پرسیاری ئاماده‌بووان، تیشكی زیاتر خرایه‌سه‌ر بابه‌ته‌كان.