ڕۆژی دووشەممه ڕێکەوتی ١٧/٥/٢٠٢١، لە فاکەڵتیی پەروەردە گفتوگۆی نامەی ماستەری قوتابی "محه‌ممه‌د نه‌بی ئیبراهیم" له به‌شی كوردی فاكه‌ڵتی بەڕێوەچوو، كه بە ناونیشانی (بوون لە دیوانی (گەڕانەوەی زەردەشت)ی (ئەحمەدی مەلا) دا)، پێشكه‌شكرابوو.
لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوو لەم بەڕێزانەی خوارەوە:
١- پ. د. محه‌ممه‌د ئه‌مین عه‌بدوڵا/ زانکۆی سلێمانی ، سەرۆکی لیژنە.
٢- پ. ی. د. سەنگەر قادر شێخ / زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، ئەندام.
٣- د. کامەران ئیبراهیم خلیل / زانکۆی زاخۆ، ئەندام.
٤- پ. ی. د. هەژار ئه‌حمه‌د عه‌بدولغه‌فوور/ زانکۆی سۆران ، ئەندام و سەرپەرشتیار.
شایەنی باسه لیژنەی گفتوگۆ بە چڕی و پڕییەکی زانستی تاوتوێی نامەکەیان کرد و قوتابییەکەش بەرگری لە نامەکەی کرد و، سه‌ره‌نجام بڕیار درا به به‌خشینی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر به قوتابی له بواری ئه‌ده‌بی كوردی.