ڕۆژی سێشەممە ۱٨ی٥ی۲۰۲۱ کاتژمێر ۹ی شەو بە ئامادەیی و بەشداری ژمارەیەك لە مامۆستایان و قوتابییان، بەشی یاسای (بەیانیان) فاکەڵتی یاسا و زانسته‌ سیاسییه‌كانی و به‌رێوه‌بردن، وۆركشۆپێكی بەشێوەی ئۆنڵاین  به‌ ناونیشانی (کاریگەری کێشەی ئاوی نێوان عێڕاق وتورکیا لەڕووی یاسایی و ئاسایشی نەتەوەیی) پێكهێنا،

ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی تێدا به‌شدار بوون:

١. د. شاری خالد مه‌حمود ــ زانکۆی سۆران

٢. م. ئومێد سەفەری حەسەن ــ زانکۆی سۆران

٣. م. ماندان سه‌عده‌دین محه‌ممه‌د سه‌عید ــ زانکۆی نەورۆز 

لە وۆركشۆپەکەدا کێشەی ئاوی نێوان هەردوو دەوڵەتی عێڕاق و تورکیا لە ڕوانگەی یاسایی و ئاسایشی نەتەوەییەوە باسیان لێوەکرا.

سەرەتا وترا کە " ڕووباری نیشتیمان"ی ئەو ڕووبارانەن کە سەرەتا  و کۆتاییەکەیان لە سنووری یەك دەوڵەتدایە و، " ڕووبارە نێودەوڵەتییەکان "یش ئەوانەن کە بە نێو هەرێمی چەند دەوڵەتێکدا دەڕۆن یان سنووری دوو دەوڵەت لێك جیادەکەنەوە. هەروەها باس لەوەکرا کە سەرەتای سەرهەڵدانی  کێشەی ئاوی نێوان عێڕاق و تورکیا دەگەڕێتەوە بۆ دوای جەنگی جیهانی یه‌كه‌م و ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانی، کە زیاتر کێشەکە لەنێوان عێڕاق و تورکیایە، نه‌كسوریا و ئێران. دواتر باس لە پڕۆژەی گاپ و کاریگەرییەکانی ئەو پڕۆژەیە کرا، کە لەو پڕۆژەیدا ۲۱ بەنداو لەسەر ڕووباری دیجلە و فوڕات درووستکراون و، ئەمەش لە داهاتوو زەرەرێکی زۆری دەبێ بۆ ئاوی عێڕاق و دەوڵەتی عێڕاق. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ درووستکردنی ئەو پڕۆژەیە لە لایەنی ئابووری و کشتوکاڵی و کارەباوه‌ بۆ تورکیا زیاتر بۆ مەبەستی سیاسی دژی عێڕاق و سوریا بەکاردێت لە داهاتوودا. ئەوەی گرینگە لە ڕوانگەی یاسای نێودەوڵەتییەوە ئەوەیە، کە دەبێ پڕەنسیپی دادپەروەری و یەکسانی هەبێ بۆ دابەشکردنی ئاو لە نێوان دەوڵەتەکان، بەڵام لە ئێستادا ڕوانینی تورکیا وایە کە چۆن سوریا و عێڕاق نەوت بە بەشێکی نیشتیمانی ئەزانن، تورکیاش پێی وایە ئاو هی خۆیه‌تی و، بۆیه‌ ده‌یه‌وێ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌یه‌وێ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ بكات.

هەر لە درێژەی وۆركشۆپەکەدا باس لەوە کرا کە ڕووبارە نێودەوڵەتییەکان لەژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕەهای یەك دەوڵەت نین و پێویستە ئەو دەوڵەتانە لەسەریان ڕێكبکەون، كه‌ بۆ هەموو ئەمانەش لە یاسای نێودەوڵەتیدا چەند پڕەنسیپ و بنەما هەن بۆ ڕێکخستن و چارسەرکردنی کێشەی ئاوی نێوان دەوڵەتەکان.

لە کۆتایی وۆركشۆپەکەشدا زۆر بە ووردی تیشك خرایەسەر هەموو ئەو ڕێسا و بەند و بڕگانەی نێو ئەو ڕێککەوتنانەی، کە لە نێوان دەوڵەتان و یاسا نێودەوڵەتییەکان کراون و، باس لە گرینگترین ئەو ڕێککەوتننامە و لێکتێگەیشتن و پڕۆتۆکۆڵانەش كرا، كه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ئه‌نجامدراون.

 

187979145_257757572705009_712967525998220233_n.jpg 188482558_949868415831811_8458764849889199514_n.jpg 188702607_290144959434607_5999578006583830184_n.jpg

188723978_497046351506398_866841551646556959_n.jpg 189153265_582526106032069_2513476601303853626_n.jpg sli.jpg