لە درێژه‌ی کارووچالاکییەکانی فاکەڵتی یاسا و زانسته‌ سیاسییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن، بە ئامادەیی و بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و قوتابییان، بەشی یاسای فاكه‌ڵتی  (بەیانیان) وۆركشۆپێكی دوو رۆژه‌ی به‌ ناونیشانی (ڕەوشی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان لە نێوان یاسای کار لە عێڕاق و هەرێمی کوردستان )، یه‌ڕیوه‌برد.

 لەم وۆركشۆپەدا کە دوو ڕۆژ بەردەوامی هەبوو و لە ۱۹و۲۰ی٥ی ۲۰۲۱ به‌ڕێوه‌چوو، چەندین بابەتی گرینگی تایبەت به‌ کرێکار و ڕەوش و گوزەرانی کرێکاران لە عێڕاق و هەرێمی کوردستان و، پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بۆ یاسای کار و کاریگەرییەکانی ئابووری کرێکارە بیانییەکان و هەروەها ماف و ئەرکی کرێکار بەگوێرەی یاسای کار  لە گشت کەرتەکان و بە تایبەت کەرتی نەوت، تاوتوێ کران. هەر لە وۆركشۆپەکەدا لە لایەن "م.ڕێبوار مه‌غدید" باس لە گرینگترین ئەو نوێکارییانەی یاسای کاری عێڕاقی کرا بۆ ساڵی ۲۰۱٥، لەگەڵ ئاماژەدان بە چەندین ماددە و بڕگە لە یاسای کاری عێڕاقی و یاسای کاری هەرێمی کوردستان، كه‌ تایبەتن بە پاراستنی ماف و ئەرکەکانی کرێکارانی ناوخۆو بیانی .

مامۆستایان و پێشکەشکاران پێکهاتبوون لە هەریەکە لە بەڕێزان :

ــ ڕۆژی یەکەم

د. حیدر صلاح الدین و د. خالده‌ ژنون مرعی : زانکۆی سۆران ( المعاییر الدولیة‌ لقانون العمل والاثار الاقتصادیة للعمالة الاجنبیة ).

د. كیفی مغدید : زانکۆی پۆلی تەکنیك / کۆلێژی پۆلی تەکنیکی شەقڵاوە ( مافەکانی کرێکار لە کەرتی نەوت )

ــ ڕۆژی دووەم

د . الهام وحید دحام : زانکۆی سۆران ( الاجور في ظل الاوضاع الاقتصادیة وجائحة‌ كورونا )

د. ماجده علی ملا صادق ــ زانکۆی سۆران ( تنظیم عمل الاحداث بین قانون العمل في العراق واقلیم كوردستان )

م. رێبوار مغدید محمود ــ زانکۆی سۆران (نوێکارییەکانی یاسای کاری عیراق بۆ ساڵی ٢٠١٥) .

راپۆرت: زانا تاهیر

 

188040068_317599826433545_1113917742348581352_n.jpg 188137232_2892718910967976_8583197587470665763_n.jpg 188167870_934225354029815_7005029776618663946_n.jpg

188210946_968254587259412_6344084652116703706_n.jpg 188220110_141226191381366_5989829157639347556_n.jpg 188220110_520206809152609_3677761760641705875_n.jpg

188465143_1171124296644240_4802183194729460964_n.jpg 188471958_826315767998075_163176230996205717_n.jpg 188745762_482900616142516_1765967177868325804_n.jpg

189745480_908936006615551_8211368806228313078_n.jpg 189762133_204839101329552_2859115625080721842_n.jpg 189902233_962719647632364_3190145753049869247_n.jpg

sli.jpg sliiiii.jpg