ڕۆژی یەکشەممه ڕێکەوتی ٢٣/٥/٢٠٢١، به ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی تاوتوێ، نامەی ماستەری قوتابی خوێندنی باڵا "ژیان زێڕۆ شۆڕۆ" لە بەشی زانستە گشتییەکانی فاکەڵتی په‌روه‌رده، به ناونیشانی(Classroom Control Methods and their Relationship with High school Student's learning from the Viewpoints of Teachers of Science classes in Soran city) به‌ڕێوه‌چوو.
لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوو لەم بەڕێزانەی خوارەوە:
- پ. د. حسێن عه‌لی ئه‌حمه‌د/ زانکۆی نەورۆز / سەرۆکی لیژنە
- پ.ی.د. ستار جه‌بار حاجی / زانکۆی زاخۆ/ ئەندام
- پ. ی. د. مه‌حمود ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن / زانکۆی سۆران / ئەندام
- پ. د. عومه‌ر یاسین مه‌لا ئیبراهیم / زانکۆی سەلاحەددین / ئەندام و سەرپەرشتیار
شایەنی باسه، دوا گفتوگۆیه‌كی چڕی زانستی و به‌رگری قوتابی له نامه‌كه‌ی، لیژنه‌كه بڕیاری به‌خشینی بڕوانامه‌ی ماسته‌ریان به قوتابی ده‌ركرد.