ئەنجامدانی وۆرکشۆپێک سەبارەت بە لێپرسراوێتی شارستانی و تاوانیی و شەرعی کردە جادووگەری و چاوبەستییەکان

Sli

 

 لە بەردەوامی ئەو کاروچالاکییەکانی فاکەڵتی یاسا و زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن، بەرواری ٢٤/٥/٢٠٢١  کاتژمێر ٩:٣٠ ی شەو، وۆركشۆپێك بە ناونیشانی ( لێپرسراویێتی شارستانی و تاوانیی و شەرعی کردە جادووگەری و چاوبەستییەکان )،( المسۆولیة المدنیة‌ والجزائیة والشرعیة‌ لڵاعمال السحر والشعوذه‌ ) پێشکەشکرا

، کە ئەم بەڕێزانەی خوارەوە تێیدا بەشدار بوون:

١- پ.ی.د.تەحسین حەمەد سمایل، زانکۆی سۆران

٢- م.عوسمان مستەفا، زانکۆی سۆران

٣- پ.ی.د.محەممەد خالد،   زانکۆی سەلاحەدین

لە سەرەتای وۆرك شۆپەکەدا، بەڕێز د.تحسین پێناسەی هەریەکە لە کردە جادوگەری و چاوبەستییەکانی کرد و جۆرەکانی شیکردنەوە و، بە پێی یاسای شارستانی عێراقی باسی لەو زیانانە کرد کە لە ئەنجامی ئەو کردارانەوە بەر تاکەکان دەکەون و، دواجار جۆری بەرپرسیارێتی شارستانی ڕوونکردەوە .

دواتر بەڕێز م.عپمان تیشکی خستەسەر لایەنی تاوانیی بابەتەکە و، ئەو بۆچوونە جیاوازانەی خستنەڕوو کە لە سەر ئەو کردارە بوونیان هەیە، بەوەی کە لە سەردەمی ئێستادا زۆربەی سیستەمە یاساییەکان ئەو کردارە بە تاوان دانانێن، بە هۆی ئەوەی بەرجەستە نیە و سەلماندنی ئاسان نییە. هەرچەندە بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە کۆمەڵگاکاندا بوونیان هەیە و زیان بە تاکەکان دەگەیێنن.

دواتر بەڕێز د. محمد هاتە سەر لایەنی شەرعی بابەتەکە و ڕوونیکردەوە کە هەر چەندە لە شەریعەتی ئیسلامیدا جیاوازی ڕا هەیە لەسەر ڕاست و درووستی ئەو کردەوەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕوبەڕووبوونەوەیەکی توندی سزایی هەیە بەوەی کە بە پێی جۆری کردەیی جادوویی سزای ئەنجامدەری ئەو کردارە، تا ڕادەی کوشتن و لە سێدارەدان دەچێت. بە پێی ئەو بەڵگانەی خستنیەڕوو، کەسی جادووگەر کافر دەبێت و بە لە دین دەرچوو هەژمار دەکرێت.

 لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا ئامادەبووان چەندین پرسیار و تێبینیان ئاراستەی پێشکەشکاران کرد.