گفتوگۆی تێزی دکتۆرایەك لە بواری یاسای گشتی

Sl

 

ڕۆژی سێشەممە ۲٥ی ئایاری ٢٠٢١ کاتژمێر ۱۰ بەیانی، بە ئامادەیی و بەشداری تیمێکی پسپۆڕ ، تاوتوێی تێزی دکتۆرای قوتابی " ئارام نەبی محەممەد " لە بەشی یاسای گشتی لە فاکەڵتیی یاسا و زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن بە ناونیشانی ( المعاییر الدولیة لڵاعتراف بالدول الجدیدة‌‌‌‌‌ــ دراسة في القانون الدولي المعاصر ) بەڕێوەچوو .

ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە هەریەکە لە بەڕێزان:

پ.د. عەبدوڵا عەلی عەبدۆ ، سەرۆکی لێژنە

پ.ی.د. ئەیاد یاسین حسێن ، ئەندام

پ.ی.د. سیروان یاسین ئەحمەد ، ئەندام

پ.ی.د. ادریس قادر رەسوڵ ، ئەندام

پ.ی.د. شاری خالد مەعروف ، ئەندام

پ.د. عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق مەحموود، ئەندام و سەرپەرشتیار

شایەنی باسە پاش گفتوگۆیەکی زانستی چڕ، لێژنەی گفتوگۆ بڕوانامەی دکتۆرایان بە قوتابی ناوبراو بەخشی.