سەنتەری دەستنووسخانەی زانکۆی سۆران و سەنتەری زەهاوی بەرنامەی کاری هاوبەش دادەنێن

Sli

 

سەر لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی مایسی ٢٠٢١، لە پەراوێزی کۆنفرانسی زانستی فەقێ قادری هەمەوەند، کە سەنتەری دەستنووسخانەی زانکۆی سۆران  بە هاوبەشی لەگەڵ سەنتەری توێژینەوەی چەرموو لە زانکۆی چەرموو رێکیخستبوو، شاندێكی زانكۆی سۆران بە سەرۆكایەتیی بەڕێز "د. محەممەد عەلی حسێن" یاریدەریی  سەرۆكی زانكۆ بۆ کارووباری زانستی و ئەندامەتی بەڕێزان "پ. ی. د. هێمن عومەر" بەڕێوەبەری دەستنووسخانەی زانكۆ و "پ. ی. د. محەممەد عەبدوڵڵا" بەرپرسی لیژنەی ڕاوێژكاریی دەستنووسخانە، سەردانی سەنتەری زەهاوی-یان لە شاری سلێمانی كرد

و، لە لایەن بەڕێزان "پ. د. سەباح بەرزنجی" سەرۆكی سەنتەر و "پ.ی.د. ئیسماعیل بەرزنجی" و "پ. ی. د. حسێن محەممەد پشدەری" و "د. مەریوان حەمە دەروێش" ئەندامانی سەنتەر،  پێشوازی كران.

 لە كۆبوونەوەیەكەدا سەنتەری زەهاوی خۆشحاڵی خۆیان بە دیداری شاندی زانكۆی سۆران دەربڕی و كارەكانی دەستنووسخانەی زانكۆی سۆران-یان بەرز نرخاند و پێشنیازی چەند چالاكی و كۆنفڕانسی هاوبەشیان خستەڕوو. وەفدی زانكۆی سۆرانیش بەڵێنی هەماهەنگیی و هاوكارییان دا و وا بڕیاریشە لە داهاتوودا لە چەند بواری جیاوازدا دەستنووسخانەی زانكۆی سۆران و سەنتەری زەهاوی چەند چالاكییەكی زانستیی بەڕێوەببەن و ئامادەكاری بکەن بۆ ئەوەی یادداشتی لێكتێگەیشتن لەنێوان هەر دوو سەنتەردا واژوو بكرێ.

پێویستە بگوترێ کە سەنتەری زەهاوی سەنتەرێکی تایبەتە بە لێکۆڵینەوەی فکری.