لە  بەشی بایۆلۆجی وۆرکشۆپێک دەربارەی شیکردنەوەی ماددە چالاکەکانی  رووەک بەڕێوەچوو

Sli

 

رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێکەوتی ٢٠٢١/٥/٢٦ سەرۆکایەتی بەشی بایۆلۆجی لە فاکەڵتیی زانست،  وۆرکشۆپێکی زانستی یەک ڕۆژه‌ی بە شێوەی ئۆنلاین، بە بەشداری بەشێک لە مامۆستایان و قوتابیان بۆ "د. سەربەست ئەحمەد برادۆستی" بە ناونیشانی(Plant Phytochemical Screening) رێكخست.

ئامانجی وۆرکشۆپەکە بریتیی بوو لە ناساندنی کرداری شیکردنەوەی ماددە چالاکەکانی نێو رووەکەکان بەشێوەی زانستی، وەک کۆکردنەوە، پاكکردنەوە و وشکردنەوەی رووەک و بەشەکانی و، پاراستنیان تا کاتی بەکارهێنانیان و هەروەها سیستەمی پوختەکردنی رووەکەکان و جیاکردنەوە، پاککردن و ناساندنی هەریەک لە پێکهاتە کیمیاییەکانی نێو رووەکەکان بە بەکارهێنانی کۆمەڵێک رێگەی زانستی سەردەمیانە.