به‌ڕێوه‌بردنی وۆركشۆپێك له‌ به‌شی وه‌رزش

Sl

 

رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٤/٥/٢٠٢١، بەشی وه‌رزشی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌، وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی (البحث العلمي و دورە في الادا‌ء الاكادیمي للتدریسیین) بۆ هەریەک لە بەڕێزان "پ. د. هاشم عدنان الكیلانی" لە زانکۆی ئوردن و  "پ.د. ودیع یاسین محمد خلیل التكریتی" له‌ ئه‌كادیمیای البورك زانستی له‌ دانیمارک،  ڕێکخست.

‎ له‌ سەرەتای وۆركشۆپه‌كه‌دا، بەخێرهاتنی مامۆستایان و ئامادەبووان کرا. پاشان دەرفەت بە مامۆستایان درا بۆ ئەوەی دەست بە بابەتەکانیان بکەن، کە تێیدا بە شێوەیەکی زانستی شڕۆڤەی بابەت و ئامانجی وۆركشۆپه‌كه‌ کرا، کە بریتی بوو لە كاریگه‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر ئاستی مامۆستایان. له‌ ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا،  باسی ڕە‌چاوكردنی شێوازه‌ باوه‌رپێكراوه‌ زانستییه‌كان كرا بۆ نووسینی توێژینه‌وه‌ و بڵاوکردنە‌وه‌ له گۆڤاره‌ زانستییە نێوده‌وله‌تییەکان. له‌ ته‌وه‌ری دووه‌میشدا، تیشک خرایەسەر كاركردن له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی شێوازی نووسین له‌ توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ گوێره‌ی ئاستی ئه‌كادیمی باش (گونجاو) .