سەنتەری توێژینەوەی زانستیی زانکۆی سۆران و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سۆران و زانکۆکانی کیل و ستراڤینجەر پڕۆژەیەکی هاوبەش رادەگەیەنن

A5SbW7Bg

 

لە نوێترین پڕۆژەی ئەکادیمی خۆیدا، سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی سۆران بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سۆران و زانکۆکانی کیل  و ستراڤینجەر،  پڕۆژەیەک رادەگەیەنێ.

 بەوشێوەیە کە راگەیەندراوە، ئەم پڕۆژەیە بە ئامانجی گەڕان بە دوای شوێنەوارناسی ئابووری دەشتی دێڵزیانە، کە دەشتاییەکی بەپیتە لە دەڤەری سۆران و دەکەوێتە ڕۆژئاوای لێواری سەرەکی زاگرۆس.ئەم پڕۆژەیە تیشک دەخاتەسەر  دیاریکردنی نەریتە ئابوورییەکانی ڕابردوو، کە دەکرێت پەیوەندییان بە دیمەنی سروشتییەوە هەبێت.

لە درێژەی روونکردنەوەی پڕۆژەکەدا هاتووە، لە پێش هەموو شتێکدا،  وەک تۆڕێکی پەیوەندی نێوان دیمەنە سرووشتییەکان و خەڵک و بەکارهێنان و کردەوەکان سەیری دیمەنە سرووشتییەکان دەکرێ. لە درێژەدا هاتووە، هەر دیمەنێکی سرووشتی دەتوانرێ وەکو ئەنجامی چەند چالاکییەکی ئابووری لێکبدرێتەوە و راڤە بکرێ، کە لە ژێر کاریگەری گۆڕانکاری بەرتەسکییە سرووشتی و کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها فاکتەرە مێژووییە دیاریکراوەکان، بەدیهاتووە.

ئامانجی پڕۆژەکە وەسفکردنی سنووری کارکردنە وەکو گۆڕانی بەردەوامی تۆڕەکان و دۆزینەوەی بەهای داهێنەرایەتی راڤەکردنی دیمەنە سرووشتییەکان لە روانگەی شیکردنەوەی تۆڕییnetwork-analysis.

https://archeorient.hypotheses.org/16090?fbclid=IwAR0KhgW_yViF_aMLuI6XNwjNgFuB2pkY8UcpeLAdxW7-hYews08bTZyymLw