دەستنووسخانەی زانكۆی سۆران دوو كتێبی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌

Faqe1

 

لە درێژەی كار و چالاكییەكانیدا و لە پەراوێزی سێیەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی دەستنووسخانەی زانكۆ، وەك بەرهەمی چاپكراوی كۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی فەقێ قادری هەمەوەند، دەستنووسخانەی زانكۆ دوو بەرهەمی تازەی خستنە كتێبخانەی كوردییەوە، كە بریتین لەمانەی خوارەوە:

١- دیوانی فەقێ قادری هەمەوەند: چاپی یەكەمی دیوانەكە كە لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو لە لایەن خوا لێخۆشبووان "مەلا عەبدولكەریمی مودەڕیس و فاتح عەبدولكەریم" ئامادەكرابوو و، چاپی دووەمەكەیشی بەڕێز "كاروان عوسمان خەیات (ڕێبین)" پێیداچۆتەوە و ئامادەیكردەوە و لەسەر ئەركی دەستنووسخانەی زانكۆ لە دوو توێی ٩٠٦ لاپەڕە چاپكراوه‌ته‌وه‌.

٢-فەقێ قادری هەمەوەند لە بەڵگەنامەی عوسمانی و قاجاری: ئەم كتێبەش توێژینەوەیەكە لە لایەن "د. هێمن عومەر خۆشناو" لە دوو توێی ٢٢٦ لاپەڕە ئامادەكراوە و  لەبەر ڕۆشنایی زیاتر لە پەنجا بەڵگەنامەی عوسمانی و قاجاری، بەشێك لە ژیانی ناڕوونی فەقێ قادری هەمەوەند ڕووندەكاتەوە، لەگەڵ وەرگێڕانی دەقی بەڵگەنامەكان لە فارسی و توركیی عوسمانییەوە بۆ سەر زمانی كوردی.

شایانی باسە تا ئێستا دەستنووسخانەی زانكۆی سۆران وێڕای چالاكییە زانستییەكانی، ٣٢ كتێبی چاپ و بڵاوكردۆتەوە.

 

faqe2