رۆژانی ١٧و١٨ی ٦ی ۲۰۲۱، لە شاری سلێمانی  لەژێر چاودێری پارێزگاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی چەندان یاساناس و زمانناس و فەرهەنگناس لە ناوەو و دەرەوەی هەرێمی كوردستان، لە لایەن كۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت و ڕێكخراوی خانی بۆ لێكۆڵینەوەی هزری، دووەمین كۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی زمانی كوردی و زاراوە یاساییەكان، بە دروشمی (زمان و یاسا)، بەسترا.

لەم کۆنفرانسەدا، سێ مامۆستای زانکۆی سۆران، بە دوو توێژینەوە بەشدارییان كرد، کە بەمشێوەیەی خوارەوە بوون:

١- توێژینەوەی یەکەم کە بە هاوبەشی لە لایەن "م.ی. عەلی حەمەد عوسمان" و "م.ی. هاژە چیچۆ محمدامین"، مامۆستا لە بەشی کوردی فاکەڵتی پەروەردە، بە ناونیشانی (زمانی یاساییی لە فەرهەنگی یاساییدا) پێشکەشکرا.

٢- توێژینەوەی دووەم، کە بە ناونیشانی (ئاستەنگەكانی بەردەم  وەرگێڕانی دەقە یاساییەكان لە نێوان كوردی و عەرەبیدا)، لە لایەن "م.ی. عەبدولسەمەد محەمەد خەیلانی"، مامۆستا لە سەنتەری هەندرێن، پێشکەشکا.

پێویستە بگوترێ، ئەم دوو توێژینەوەیە و سەرجەم توێژینەوەکانی دیکە، لە توێی پڕۆسیدینگێك بە ناونیشانی (زمان و یاسا) چاپكران و دابەشكران.

 

204355281_523600295749310_4099643957677393636_n.jpg 204791979_791899804806767_2232663061513450268_n.jpg 204808723_305947584554997_4215414467554615813_n.jpg

206894935_182405493892773_2833196354831875321_n.jpg si.jpg