ڕۆژی پێنج شەممە 8ی تەممووز ٢٠۲۱ کاتژمێر ١٠ی بەیانی، لە هۆلی نموونەیی بەشی بایۆلۆجی فاکەڵتی زانست، بە ئامادەبوونی لیژنەیەک کە پێکهاتبوو لە تیمێکی پسپۆری ناوخۆیی، ماستەرنامەی قوتابی"کۆوان مقسد احمد " لە بەشی بایۆلۆجی، بە ناونیشانی( Curative Effects of Ethanol Extract of prosopis fracta (syrian mesquite) against Ethylene Glycol induced Urolothiasis one Male and female rats) تاوتوێکرا .
ئهندامانی لیژنهكه پێکهاتبوون لە هەریەکە لە بەڕێزان:
پ.د . عمهر عبدالمجید الحبب، زانکۆی نەورۆز، سەرۆکی لێژنە.
پ.ی. د . گۆران قادر عثمان، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، ئەندام
پ.ی. د. سەرمەد رحیم کریم ، زانکۆی کۆیە ئەندام.
د. سەربەست احمد برادۆستی، زانکۆی سۆران، ئەندام و سەرپەرشتیار .
شایەنی باسە دوای تاوتوێکردنێکی زانستییانە و بەرگریکردنی قوتابی لە نامەکەی، لێژنەكه بڕیاری دا بە بەخشینی بڕوانامەی ماستەر لە بواری بایۆلۆجی بە قوتابی ناوبراو.