لەسەر راسپاردەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەڕێوەبەرایەتی پەرەپێدانی توانای مرۆیی له ووه‌زاره‌تی ناوبراو، ڕێكه‌وتی ١٢/٧/٢٠٢١، له چوارچێوه‌ی خولی فێركاری و بره‌ودان به توانا مرۆییه‌كانی فه‌رمانبه‌ران له كاروباری كارگێریدا، سیمینارێكی بۆ به‌ڕێز "حەسەن مستەفا" بەڕێوەبەری كارووباری یاسایی زانكۆی سۆران و مامۆستا لە فاكەڵتیی یاسا و زانستە سیاسییەكان و بەرێوەبردن.
ناونیشانی سیمینارەكە بریتی‌بوو لە (سیستەمی دادگا و داوای كارگێڕی لە هەرێمی كوردستان)، كە تیایدا بابەتەكانی وەك دادگای كارگێڕی، داوای كارگێری، پسپۆڕی و تایبەتمەندییەكانی هەریەكە لە دەستەی گشتی و دادگای كارگێڕی و دەستەی بەرزەفتكردن و بابەتەكانی پەیوەندیدار بە بڕیاری كارگێری و ڕووكنەكانی و چۆنیەتی تۆماركردنی داوای كارگێڕی بۆ فەرمانبەرانی وه‌زاره‌ت شڕۆڤەكرا.
پێویسته بگوترێ، دوای سیمیناره‌كه سوپاس و پێزانینی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار پێشكه‌ش به مامۆستا حه‌سه‌ن كرا.