Slie

سەبارەت بە ئەتەکێت، سیمینارێک بۆ مامۆستایانی زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو

 

ڕۆژی چوارشەممە، ١٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١، سیمینارێکی فراوان بۆ ئەنجومەنی فاکەڵتییەکانی زانکۆی سۆران و ژمارەیەک لە بەڕێوەرانی یەکە کارگێڕییەکانی زانکۆ بەڕێوەچوو.

سیمینارەکە لەلایەن د. سامان سۆرانی، ڕاوێژکاری سیاسی لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەش کرا و ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕاگر، یاریدەدەری ڕاگر، سەرۆک بەش و سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکانی زانکۆ و مامۆستایان ئامادە بوون. مەبەست لە سازدانی سیمینارەکە باسکردنی گرنگیی ئەتەکێت بوو بۆ دامەزراوەکانی میری و بە تایبەتیش دامەزراوەیەکی ئەکادیمیی وەک زانکۆ. لە سیمینارەکەدا چەندین تەورەی تایبەت بە پرسی ئەتەکێت، وەک مێژووی ئەتەکێت، نموونەکانی ئەتەکێت، کۆدەکانی پۆشاک، ڕەفتاری شایستە و چەندین تەوەری دیکە باس کران.

بەشداربووان باسیان لە سوودمەندبوونی خۆیان لە سیمینارەکە و گرنگیی سیمیناری لەو چەشنە کرد. ئەوان هەروەها خۆشحاڵی و سوپاسگوزاریی خۆیان دەربڕی بەوەی کە زانکۆی سۆران بایەخ بە پەروەردە و پێگەیاندنی فرەڕەهەندی کارمەندانی دەدات و بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایە کە دامەزراوەکە لە هەموو ڕوویەکەوە بەرەو پێشەوە ببات.