ڕۆژی سێشه‌ممه، ٧ـی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢، به‌ڕێز پ. ی. د. شێروان شه‌ریف قورتاس، سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، به یاوه‌ری به‌ڕێز پ. د. سیروان زه‌ند، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی، هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه، دواتر سه‌ردانی لیژنه تاقیكردنه‌وه‌كانی كرد، به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانیان. هه‌روه‌ها، به‌ڕێزیان سوپاسی كردن له هه‌مبه‌ر ماندوونەناسییان لە پێناو سه‌رخستنی تاقیكردنه‌وه‌كان و ڕاییكردنی ئه‌ركه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه.