1

ئەنجومەنی زانکۆ بۆ چەند پرسێک کۆبوونەوەوە

 

ڕۆژی یەکشەممە، ٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ ، ئەنجومەنی زانکۆ سۆران بەسەرۆکایەتیی بەڕێز پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆ و بەئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

لەکۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی چەند پرسێک کرا، لە سەرەتادا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، سوپاس و پێزانینی دەربڕی بۆ ئەندامانی ئەنجومەن، تەواوی مامۆستا و فەرمانبەران لە پای هەڵ و ماندووبوونیان، لە سەرخستنی ڕێوڕەسمی سێزدەیەمین خولی دەرچووانی زانکۆی سۆران. لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، م. نیهاد خدر حەسەن، بەڕێوەبەری تۆماری گشتیی زانکۆ ئامادەبوو، بۆ پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک لەسەر وەرگرتنی قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ و باسکردنی ئەو کێشەو گرفتانەی، کە ڕووبەرووی تۆماری گشیی بوونەوە لەکاتی وەرگرتنی قوتابیان، دواتر ئەندامانی ئەنجومەن تێبینی و سەرنجی خۆیان خستەڕوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. تەوەرێکی تر بڕیاردرا فاکەڵتییەکان توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە دۆخی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ئەنجام بدەن.