1

کۆرێک بۆ شاعیر کاوە حوسێن سازکرا

 

ڕۆژی چوارشەمە، ١٤ کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، لە هۆڵی بێشکچی، لێژنەی ڕۆشنبیری فاکەڵتیی ئادابی زانکۆی سۆران، کۆرێکی بە ناوونیشانی: (چەپکێک لە پەیڤە جوانەکانی شاعیر کاوە حوسێن) سازکرد. کۆڕەکە بە ئامادەبوونی بەڕێزان پ. د. سیروان زەند، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ  کاروباری زانستی، د. کارمەند عەبدوڵا حەمەد، ڕاگری فاکەڵتیی ئاداب، ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان، قوتابیان، مێوانان و فەرمانبەران بەڕێوەچوو.

لەکۆڕەکەدا، شاعیری ناوبراو چەند پارچە شیعر و پەیڤێکی خۆی خوێندەوە. لە کۆتایی کۆڕەکەشدا، لەلایەن بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی ئادابەوە چەپکەگوڵێک و سوپاس و پێزانینی ڕاگرایەتیی فاکەڵتیی ئادابی پێدرا.