Slider

ئه‌نجومه‌نی زانكۆ بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك كۆبووه‌وه‌

 

ڕۆژی یەکشەممە، 18ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢٢، ئەنجومەنی زانکۆی سۆران کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆ و بە  ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەن، ئەنجام دا. لە کۆبوونەوەکەدا، گفتۆگۆ لەسەر چەند بابەتێک کرا.

له‌ تەوەری یەکەمی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا‌، پوخته‌یەک سەباره‌ت به‌و پێشنیارانه‌ خرایه‌ڕوو، كه‌ ده‌رباره‌ی سیسته‌می زانیاری قوتابی هه‌ن. له‌ تەوەری دووەمدا، پ. ی. د. ئەیاد نووری، ڕاگری فاکەڵتیی زانست، سمینارێکی پێشکەش کرد، تیایدا ئاماژەی بە کار و پڕۆژەکانی فاکەڵتیی زانست كرد. هەروەها، ڕووناكی خسته‌سه‌ر دەستکەوته‌كان، کار و بەرنامەی داهاتووی فاکەڵتییه‌كه‌ بۆ زیاتر پێشخستنی کواڵیتی خوێندن و توێژینه‌وه‌.

له‌ تەوەری سێیەمدا پ. د. سیروان زەند، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی کە ھاوکات سەرۆکی لێژنەی بۆلۆنیایە، دەرئەنجامه‌كانی کۆبوونەوەی لێژنەی بۆڵۆنیای ‌بۆ ئەنجومەنی زانکۆ خستەڕوو. لەکۆتاییدا، ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ ڕا و سەرنجیان لەسەر هەر سێ تەوەرەکە خستەڕوو.