ڕۆژی یەکشەممە، ۱٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، له سەنتەری توێژینەوەی زانستیی زانکۆی سۆران، گفتوگۆی ماستەرنامەی ڤینۆس مشیر فارس بە سەرپەرشتی پ. د. سەمیر مستەفا حەمەد و پ. ی. د. عەزیز عەبدوڵا بەرزنجی ئەنجامدرا. گفتوگۆی ماستەرنامەکە لە بواری (زانستی نانۆ) بوو بە ناوونیشانی: «Green synthesis of Metal, Metal Oxide and Composite Nanoparticles for harvesting Solar Energy / دروستکردنی تەنۆلکەی کانزایی، ئۆکسیدی کانزایی و پێکهاتەی تەنۆلکەی نانۆیی بە ڕێگای سەوز لە بەهای جیاوازی خەستی ئایۆنی هایدرۆنیۆم و بەکارهێنانیان لە گرتنی وزەی تیشکی خۆری هاتوو». لە کۆتاییدا، بڕوانامەی ماستەر بەناوبراو درا.
بۆ خوێندنەوەی پوختەی ماستەرنامەکە بە ھەرسێ زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی کرتە لەسەر ئەم پی دی ئێفە بکە: