رۆژی یه‌ك شه‌ممه رێكه‌وتی 18/9/2016 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فێرکردنی به‌رده‌وام له زانکۆی سۆران، هه‌ڵسا به کردنه‌وه‌ی کۆرسی« په‌ره‌پێدانی توانای ئه‌کادیمی» بۆ ژماره‌یه‌ک له هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دکتۆرا ...
جێی ئاماژه‌یه به پێی سیستمی نوێی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، کۆرسه‌که بۆ ماوه‌ی ٦ مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌م ماوه‌یه‌دا له لایه‌ن مامۆستایانی پسپۆڕ و خاوه‌ن ئه‌زموونه‌وه، وانه‌ی په‌یوه‌ست به په‌ره‌پێدانی توانای ئه‌كادیمیان، پێ ده‌وترێته‌وه.
له كۆتاییدا پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین كه هه‌ر مامۆستایه‌ك ئه‌م خوله تێنه‌په‌ڕێنێ و تێیدا ده‌رنه‌چێت، ئه‌وا نابێته مامۆستای یاریده‌ده‌ر و دواجار مافی وتنه‌وه‌ی وانه‌ی له زانكۆدا نابێت.