زانكۆی سۆران داینه‌مۆی بزوێنه‌ری هه‌ر زانكۆیه‌ك به توێژینه‌وه‌ی زانستی و گرنگیدان به توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌زانێ. هه‌ربۆیه نرخ و سه‌رنجێكی زۆر به‌م بواره ده‌دات و هانی مامۆستایان و لیكۆڵه‌رانی خۆی ده‌دات، كه له بواری ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیدا، چالاك بن.
له روانگه‌ی زانكۆی سۆرانه‌وه ته‌نیا ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی، ئامانج نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ش گرنگه كه ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه تا چه‌ند ده‌توانێ له ناو دنیای ئه‌كادیمی جێ پێی خۆی بكاته‌وه و تا چه‌ند ده‌توانێ كه‌لێن و بۆشاییه‌ك پڕ بكاته‌وه.
زانكۆی سۆران گرنگییه‌كی زۆر به چۆنایه‌تی له توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌دات و پێی وایه كه لێكۆڵه‌ران ده‌بێت هه‌وڵبده‌ن توێژینه‌وه‌كانی خۆیان به پێی باوه‌ڕپێكراوترین ستاندارده‌كان و به گونجان له گه‌ڵ بنه‌ما زانستییه باوه‌ڕپێكراوه‌كان، بنووسن.
جگه له‌مه‌ش له روانگه‌ی زانكۆی سۆرانه‌وه، توێژینه‌وه‌ی زانستی پێویسته هه‌وڵبدات نزیكایه‌تییه‌كی زۆری له گه‌ڵ پێداویستییه هه‌نووكه‌ییه‌كانی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تیدا هه‌بێت، تا له‌م رێگایه‌وه بتوانرێ له رێگه‌ی نه‌هێشتنی كه‌م و كورتییه‌كان و وه‌ڵامدانه‌وه به پرسیاره‌كان و پێشنیار كردنی رێگا‌و چاره‌سه‌ری پێویست، ژیانێكی شایسته بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌سته‌به‌ر بكات.
دواجار زانكۆی سۆران ده‌یهه‌وێ به گرنگیدان به توێژینه‌وه‌ی زانستی و بردنه سه‌ری ئاستی به‌رهه‌مهێنانی توێژینه‌وه‌ی زانستی، هه‌م له رووی چه‌ندایه‌تی و هه‌م له رووی چۆنایه‌تییه‌وه، ببێته ناوه‌ندێكی دیار و باوه‌ڕپێكراو له ئاستی جیهاندا.