به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خوێندنی باڵا و په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمییه‌كان، به یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه هه‌ره گرنگه‌كانی زانكۆی سۆران داده‌نرێت و له ژێر چاودێری ڕاسته‌وخۆی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری زانستی دایه.
ئه‌ركه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمییه‌كان:
ــ دامه‌زراندن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی فه‌رمی له‌گه‌ڵ زانكۆ (زانكۆ، فاكه‌ڵتی و به‌شه زانستییه‌كان) و ڕێكخراوه ناوخۆیی و نێودوڵه‌تییه‌كان.
ــ چاودێری كردنی په‌یوه‌ندی و ئاڵوگۆڕی ئه‌كادیمی له نێوان زانكۆی سۆران و زانكۆكانی دیكه‌دا.
ــ هه‌وڵدان بۆ دابین كردنی كورسی خوێندنی باڵا بۆ قوتابیانی زانكۆی سۆران یا وه‌رگرتنیان له زانكۆ ناوداره‌كانی جیهان
.
به‌شه‌كانی په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمییه‌كان بریتین له:
به‌شی خوێندنی باڵا
ئه‌م به‌شه هه‌موو ئه‌ركه‌كانی تایبه‌ت به یارمه‌تیدانی قوتابی بۆ پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ خوێندنی باڵا و رێنوێنی كردنیان بۆ ئه‌نجامدانی كاره كارگێڕییه‌كان، به‌ڕێوه ده‌بات.
ئه‌م به‌شه راسته‌وخۆ كار له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و پڕۆگرامانه ده‌كات، كه په‌یوه‌ستن به‌خوێندنی باڵا. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ساڵانه به یارمه‌تی به‌شه زانستییه‌كان، پلانی خۆی بۆ خوێندنی باڵا داده‌نێ.
به‌شی شاند و نێردراوان
ئه‌م به‌شه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمییه‌كان به‌رپرسیاره له هه‌موو ئه‌و شانده ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی كه سه‌ردانی زانكۆی سۆران ده‌كه‌ن له رووی، پێشوازی لێكردنیان و ئاماده كردنی پێداویستیی و ڕێكخستنی كوبوونه‌وه‌كان. هه‌روه‌ها شاند كردنی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ و فاكه‌ڵتییه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وولات به مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له سمینار، وۆرك شوپ و خوله‌كانی ڕاهێنان.
به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
به‌رپرسیارێتی سه‌ره‌كی ئه‌م به‌شه بریتییه له رێكخستن و دانانی ڕێكه‌وتننامه له نێوان زانكۆی سۆران و زانكۆ و ڕێكخراوه زانستی و ئه‌كادیمییه‌كان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان. هه‌روه‌ها ئه‌م به‌شه هه‌ڵده‌ستێت به به‌دواداچون و په‌ره‌پێدانی ڕێكه‌وتننامه دوو لایه‌نه و چه‌ند لایه‌نه‌كانی زانكۆ.
پێوه‌ندی:
به‌ڕێوه‌به‌ر: د. سۆران حسين قادر
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.