له ماوه‌ی رابردوودا و به مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له كۆرسێكی تایبه‌ت به به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا بۆ به‌دیهێنانی گۆڕانكاری له پرۆگرامی زمانی ئینگلیزی له زانكۆكانی كوردستان، دوو مامۆستای زمانی ئینگلیزی فاكه‌ڵتێ ئاداب له زانكۆی سۆران، به ناوه‌كانی"م.سروه عزیز" و "م.نیهاد فیصل" مامۆستای فاکه‌ڵتی ئاداب، به‌شدارییان له كۆرسێكی ئه‌كادیمی له وڵاتی ئه‌مریكادا، كرد.
شایه‌نی باسه ئه‌م كۆرسه سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر: چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا له هۆڵه‌كانی خوێندن به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر و چۆنییه‌تی نووسینی لێكۆڵینه‌وه به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و پیشه‌ییانه. هه‌روه‌ها ئه‌م كۆرسه هه‌وڵده‌دا بۆ دامه‌زراندنی پێوه‌ندییه‌كی پیشه‌یی و ئه‌كادیمییانه له نێوان زانكۆكانی ئه‌مریكا و كوردستان.