به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه به ده‌ستی ماڵپه‌ڕی زانكۆ گه‌یشتوون له ماوه‌ی داهاتوودا، مامۆستای به توانای زانكۆی سۆران و یاریده‌ده‌ری راگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری بۆ كارووباری زانستی "پڕۆفیسۆر د. ئیبتسام كه‌مال" به‌شداری له چه‌ند كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌كات. كۆنفرانسه‌كان بریتین له:
١ــ به‌شداری كردن له چواره‌مین كۆنفرانسی
( Material and Environmental Sciences) كه له وڵاتی یابان و له رێكه‌وتی ٢٥ تا ٢٧ ی مانگی هه‌شت به‌ڕێوه ده‌چێت.
شایه‌نی باسه له‌م كۆنفرانسه‌دا جگه له‌وه‌ی كه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێك له دانیشتنه‌كان دیاری كراوه، به توێژینه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له ژێر ناونیشانی
((Cement Replacement in Concrete by Blast Furnace Slag
Optimization Study Using Response Surface Methodology)
له گه‌ڵ چه‌ند مامۆستا و قوتابییه‌كی زانكۆی سۆران، به‌شداری ده‌كات، كه بریتین له:
١ــ مامۆستا سارا ساڵح
٢ــ مامۆستا عه‌مار عه‌لی
٣ــ كوردین نه‌جم حاجی
٤ــ ئیبراهیم سه‌عدی خدر
٥ــ ئاری حه‌ربی ره‌فیق
٦ــ ئه‌مجه‌د ئیبراهیم سادیر
٢ــ به‌شداری كردنی له چواره‌مین دیداری نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به
( Innovations in Advanced Materials for Electronics & Optics) له وڵاتی مه‌غریب، كه له رێكه‌وتی ١٣ تا ١٩ ی سێپته‌مبه‌ردا به‌ڕێوه ده‌چێت. شایه‌نی باسه كه د. ئیبتسام سه‌ره‌ڕای پێشكه‌ش كردنی بابه‌تێك، وه‌ك ئه‌ندامی (كۆمیته‌ی زانستی نێوده‌وڵه‌تی) ئه‌م دیداره نێوده‌وڵه‌تییه‌ش هه‌ڵبژێراوه.