له رێكه‌وتی ١٥ تا ١٩ سێپتەمبری ٢٠١٥ هەشتەمین کۆنفرانسی ئێرانناسەکانی ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌ده‌چێ. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مامۆستای زانكۆی سۆران و توێژه‌ری سه‌نته‌ری هه‌ندرێن بۆ زمان و توێژینه‌وه‌ی كولتووری(م. فاتح سه‌عیدی) به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك به‌شداری كۆنفرانسه‌كه ده‌بێت.
ئەم کۆنفرانسە جیهانییە، هەر چوار ساڵ جارێک لە وڵاتێک بەڕێوە دەچێت. ئەمساڵ کۆنفرانسەکە لە شاری سانت پێتێرزبورگ لە وڵاتی ڕووسیا دەبێ. کۆنفرانسەکە لە لایەن موزەخانەی هێرمیتاژ و ئەنیستیتۆی دەستنووسەکانی ڕۆژهەڵاتەوە میوانداری دەکرێ.
مۆزەخانەی هێرمیتاژ یەکێک لە بەناوبانگترین مۆزەخانەکانی جیهانە
(http://www.hermitagemuseum.org/wps/portal/hermitage?lng=en).
شایانی باسه "م. فاتح" ڕۆژی پێنجشەمە ١٧ سێپتەمبر، وتارەکەی لە ژێر ناونیشانی
(ناوەندی دینەوەر: سەرەتاکانی سۆفیگەری لە ناوچەی زاگرۆس)
(Dinawar Center: Early Zagrosian Sufism) پێشکەش دەکات.