وه‌ك به‌ڕیوه‌به‌ری سه‌نته‌ری گه‌شه‌پیدانی كار و مامۆستا له فاكه‌ڵتی ئاداب، "م. سیاكۆ شێخۆ"به‌شداری كرد له خولێكی پسپۆری سه‌نته‌ری كار، كه له لایه‌ن ریكخراوی ئایرێكسی IREX به پالپشتی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عیراق.
ئه‌م خوله كه ١٠ رۆژی خایاند، له هه‌ردوو ویلایه‌تی میشیگان( له زانكۆی ولایه‌تی میشیگان ) و واشنتۆن به‌ریوه‌چوو، كه تیایدا چه‌ندین وۆركشۆپ و كار‌و چالاكی و گفتوگۆی هه‌مه‌جۆر به شیوه‌ی تیۆری و پراكتیكی ئه‌نجامدران.
هه‌ر له میانه‌ی ئه‌م خوله‌دا مامۆستا سیاكۆ، چاوی كه‌وت به ستافی سه‌نته‌ری ئه‌م زانكۆیه و له پێوه‌ندی له گه‌ڵ چالاكییه‌كانی ئه‌و سه‌نته‌ره، له‌رووی كاركردن و یارمه‌تیدانی قوتابییان و به‌ستنه‌وه‌یان به بازاڕی كار‌و دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل كه‌رتی تایبه‌ت بۆ به‌بازاڕكردنی به‌هره‌و تواناكانیان، گفتوگۆی كرد. له‌هه‌مان كاتدا باس له‌وه‌كرا چۆن زیاتر په‌ره به توانا مرۆییه‌كان بدریت. لایه‌نێكی تری ئه‌م خووله به‌شداریكردن بوو له یه‌كیك له پیشه‌نگا هه‌ره گه‌وره‌كانی هه‌لی كار له‌م زانكۆیه، كه سه‌دان قوتابی و زیاتر له ٢٠٠ كومپانیای خۆماڵی و نیوده‌وڵه‌تی تێدا به‌شداربوون.
جێگای ئاماژە پێکردنە كه (IREX) رێکخراوێکی ئەمریکی نێودەوڵەتییە و لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق پشتگیری دەکرێت. ئەم رێکخراوە بە شێوەیەکی چڕووپڕ کاردەکات بۆ بەرەوپییشبردنی کەرتی پەروەردەو خۆێندنی باڵا لە بوارە جیاوازەکانی تایبەت به بەرەوپێشبردنی سیستەمی خوێندن و بەستنەوەی زانکۆکانی عێراق بە زانکۆ ناوبانگەکانی ئەمریکا.