یه‌كێك له سیاسه‌ته‌كانی زانكۆی سۆران له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه، بریتی بووه له به‌دیهێنانی روانگه‌یه‌كی نوێ بۆ تێكه‌ڵ بوون به ناوه‌نده زانستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی نوێ له‌به‌رده‌م لێكۆڵه‌ران بۆ تێگه‌یشتنێكی نوێ و قوڵتر له كوردستان، تا له‌م رێگه‌یه‌وه كورد و كوردستانیش، ببنه بابه‌تێكی گرنگی دامه‌زراوه‌ی زانستییه‌كان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا.
له رێڕه‌وی ئه‌م سیاسه‌ته‌دا، دوای ئه‌وه‌ی زانكۆی سۆران له‌گه‌ڵ زانكۆی سێنتراڵ فلۆریدا له ئه‌مریكا رێكه‌وتن بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شی كوردی له زانكۆی ناوبراو، دامه‌زراوه‌ی شه‌هید بۆ په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا، له پێناوی به ئه‌نجامگه‌یاندنی هه‌رچی باشتری ئه‌م پڕۆژه‌یه، فه‌ندێكی دارایی پێشكه‌ش به زانكۆی سۆران كرد.