به‌شی دارایی به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین و گرنگترین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی زانكۆكه‌مان داده‌نرێت، كه هه‌ڵده‌ستێ به به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی له چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراو به پێی ده‌سه‌ڵات و رێنماییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه، ئه‌م به‌شانه‌ی خواره‌وه له‌خۆ ده‌گرێت:
بەشی مووچە:-
ئەرکەکانی ئەم بەشە:-
سەبارەت بە رێکخستنی لیستی مووچە، ده‌بێت ئەم خاڵانه رەچاو بکرێن-:
١-ڕێکخستنی لیستی سەرەکی مووچە.
٢-رێکخستنی لیستی گۆڕانکاری مووچە.
٣_رێکخستنی لیستی پوختەی مووچە.
٤_-درووست‌کردنی لیستی مووچەی تایبەت بە بانک.
٥_ کردنەوەی ئەژمێرەی تایبەت بە فەرمانبەران لە بانک.
* پرکردنەوەی تۆماره‌كانی تایبەت بە لیستی مووچە بۆ هەموو مانگێک. هه‌روه‌ها ئاماده‌كردنی تۆماره‌كانی تری وەک :
ا_- تۆماری لیستی رونکردنەوەی خێزانداری و ژمارەی مندالان، ژمێرکاری /٦٣.
ب_-تۆماری بەڵگەنامەی دوامووچە، ژمێرکاری /٣0أ .
ج_تۆماری چاودێری پێشینەی هاوسەرگیری.
د ــ هەماهەنگی لەگەڵ ووردبین و گەنجینە، سەبارەت بە لیستی مووچە.
پێش ئەوەی کە لیستی مووچە رەوانەی گەنجینە بکرێت بۆ خەرجکردنی، لە بەشی ووردبینی ووردەکاری لە سەر لیسته‌كان دەکرێت، کە هەر سێ (٣) لیستی ئاماژە پێکراوی سەرەوە، لە گەل یەک به‌راورد ده‌كرێن .
-* لیستی پوختە پێکهاتووە لە کۆی گشتی (مووچە ، راژەی زانکۆیی، دەرماڵەی بڕوانامە، دەرماڵەی پایە، دەرماڵەی خێزان، دەرماڵەی منداڵ، دەرمالەی ئەندازیاری ، دەرماڵەی زانستی، دەرماڵەی هاندان، دەرماڵەی شوفێری، دەرماڵەی جوگرافی، دەرمالەی ترسناکی) و لێبرینەکان بریتین لە: خانەنشینی ، غیابات رسمی پوول، باجی دەرامەت، لێبرینی دەرماڵە و کۆی بڕاوەکان، بڕی چەک ) و بڕاوەکانی تر بریتین لە : قەرزی خانووبەرە، ژن هێنان).
لیستی گوڕانکاری، هەموو ئەم گۆڕانکاریانەی، کە لە لیستی مووچەدا هاتووە، تێدا جێ ده‌كرێته‌وه. وەک: (گواستنەوەی راژە لە نقڵ بوون و هاتن بۆ سەر میلاکی ئەم شوینە، دامەزراندنی نوێ، پێدانی پلە، پێدانی سەرمووچە، زیاد بوون یا کەم بوون لە دەرماڵەکانی تر) .
هه‌موو ئه‌وانه ده‌بێت له گه‌ڵ لیستی پوخته یه‌كسان بن.
* کاتێک لیستی مووچە لە ووردبینی تەواو دەبێت، دەست بەجێ دەست دەکات بە وەرگرتنی ئیمزاکانی (بەڕێوەبەری ووردبینی، بەرێوەبەری دارایی، بەرێوەبەری مووچە، بەرێوەبەری خۆیەتی، ی.س.زانکۆ بۆ کارۆباری کارگێری و دارایی) پاشان دەبرێت بۆ گەنجینە. کاتێک لەوێش ووردبینی کرا، دەکرێت بە حەواڵە. ئەم حەواڵەیە دەبرێت بۆ بانکی ئازادی لەوێ دەکرێت بە ئەشعار و دواتر ئەو ئەشعارە دەببرێت بۆ بانکی دیلمان و دوایی لە بەشی خەرجیات ده‌كرێت بە چەک. ئینجا ئەو چەکە دووبارە دەببرێتهوه بۆ بانکی دیلمان بۆ وەرگرتنی مووچەی فەرمانبەران.
* هەروەها هەموو مانگێک لیستێکی تایبەت بە بانک درووست دەکەین هەر وەک لە خالی (٤) دا ئاماژەی پێكراوه.
بەشی نووسراوەکان:-
ئەم بەشە پێکهاتووە لە سێ فەرمانبەر و بەرپرسە لە نووسراوەکانی دارایی و ئەنجامدانی کارەکانی بەشی خەزنە و له‌هه‌مان كاتدا ئاسانكاری ته‌واو بێشكه‌ش به وانه ده‌كات كه كاریان ده‌كه‌وێ به‌و به‌شه. هه‌روه‌وها هه‌لده‌ستن به ئه‌نجامدان و جێبه‌جێ كردنی هه‌ندی كاری تایبه‌ت، كه له كاتێكی دیریكراودا دێنه پێش بۆ نموونه له سه‌ره‌تای ساڵی خوێندن، كاتێك كه قوتابیان له زانكۆكه‌مان وه‌رده‌گیرین.
ئەرکەکانی ئەم بەشە:-
١-بەرزکردنەوە و ڕێکخستنی نووسراوەکانی سەرۆکایەتی و فاکەڵتییەکانی تایبەت بە دارایی و ژمێریاری بۆ دامودەزگاکانی حکوومەت، بە پێی هاوپێچەکان، وەکو: نووسراوەکانی (مووچە، دەرماڵەی قوتابیان، نووسراوەکانی وەزارەت و پێشینەی ژن هێنان...هتد).
٢-كاره‌كانی خەزنە تۆماری ٣٧ الف (بۆ وەرگرتنی رسوماتی قوتابیان و گرێبەستی مامۆستایانی دەرەکی و بە کرێ گرتنی خانوو و...هتد).
٣_تۆماری ٤٢هاو (تایبەت بە خه‌رجییه‌كانی زانکۆ).
٤_رێکخستنی پێشینەی بەردەوامی زانکۆ و فاکەڵتییەکان.
٥_ئەرشیف کردنی نووسراوەکان.
٦_ گەڕاندنەوەی داهاتەکان بەپێی ئاست و بەشی (الگابع المالیە) (١-٤_٢-٢-١-٢) بۆ بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی سۆران لە مانگەکانی حوزەیران و کانونی یەکەمی هەموو ساڵێک.
٧_ گشتاندن کردنی هەموو ڕێنمایی و فەرمانە دەرچووەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی دارایی و ئابووری، بۆ گشت فاکەڵتیەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی تایبەت بە سەرۆکایەتی زانکۆ.
٨_وەرگرتنی واژووی دەرچوونی نووسراوەکانی بەشی دارایی تایبەت بە فاکەڵتیەکان بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی دارایی و ئابووری و بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی سۆران و بانکی دیلمان.
بەشی بوودجە
ئەم بەشە یەکێکە لە سەرەکیترین بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی دارایی، كه كۆنترۆلی حیساباتی زانكۆ ده‌كات. ئەم بەشە بەرپرسە لە دانانی بودجەی ساڵانە و ئامادەکردنی تەرازووی پێدا چوونەوەی مانگانەی زانکۆ بە گشتی، كه حیساباتی هه‌موو فاكهلتییهكانیش له‌خۆ ده‌گرێت.
ئەرکەکانی ئەم بەشە:-
١-دانانی بوودجە.
٢-کونترۆل کردنی هه‌موو خەرجیاتی زانکۆ.
٣_رێکخستنی تۆماره‌كان بەشێوەی دەستی و ئەلێکترونی، وەکو: تۆماره‌كانی( ١- تۆماری رۆژانەی گشتی ژمێرکاری/8٦ ، ٢- نووسینی تۆماری تەرخانکراو، ٣_ بەڵگەی قەید).
٤_ ئامادەکردنی و دانانی ڕاپۆرتی مانگانەی خەرجیاتی زانکۆ بە شێوەی ڕاپۆرتی دیاریکراو بۆ وەزارەتی خ.باڵا/چاودێری دارایی.
٥_ دانانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانەی زانکۆ و فاکەڵتییەکان بە شێوەی ئەلێکترونی لە دەرخستەکانی(که‌شفی بانک،کەشفی پێشینەی جۆراوجۆر، کەشفی حیسابی وسیت، رصید دفتری. خشتەی پێداچوونەوە، چەکی ڕانەکێشراو، پێشینەکان، پارە گەڕاوەکان، داهاتەکان، امانات، خەرجیەکانی ڕۆژانە ٤٢ هاو، کەشفی خەرجی گشتی).
٦_ئامادەکردنی ڕاپۆرتی مانگانەی تایبەت بە ب.گەنجینەی سۆران.
٧_ بەراوردکردنی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانەی زانکۆ لەگەڵ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری.
بەشی خەرجیات:-
ئەم بەشە تایبەتە بە خەرجکردنی ئەو بڕە پارانەی، كه وەزارەتی دارایی و گەنجینەی سۆران دابینی دەکەن بۆ مووچەی ماموستا و فەرمانبەران و مووچەی گرێبەستی ماموستا و فەرمانبەران و دەرماڵەی قوتابیان و هەروەها ئەو پێداویستییانەی کە زانکۆکەمان داوای دابین کردنیان ده‌كات.
ئەرکەکانی ئەم بەشە:
١- چه‌ك (مووچە ،دەڕماڵەی قوتابیان،کرێی وانەووتنەوە،پرۆژەی بچووک و...هتد).
٢- پرکردنەوەی تۆماره‌كانی وەکو( تۆماری ٦٦ تایبەت بە مصروفی رۆژانەی زانکۆ، تۆماری بەڵگەنامەی خەرجکردن، تۆمارکردنی چەکەکان کە رۆژانە صرف دەکرین، سجلی ژمێرکاری ١0 بۆ تۆمارکردنی بڕه پاره‌ی(نپریه) مانگانە، تۆماری ٦٦،8٦ بۆ تۆمارکردنی خەرجییەکانی پرۆژەی کەمپی زانکۆ لە باپشتیان،نووسینی لیستی خەرجی سەفەرهكانی تایبەت بە نووسینی شاندكردنهكانی ناوخۆ).
٣_ ئامادەکردنی ڕاپۆرتی مانگانە بۆ و.خ.باڵا و وەزارەتی دارایی، تایبەت بە پرۆژەی کەمپی زانکۆ.
بەشی پرۆژەکان و پلاندانان:-
ئەرکەکانی ئەم بەشە:
١-ڕێکخستنی کارووباری پڕۆژەکانی زانکۆ.
٢- خەرجکردنی دەرماڵەی ماموستایانی دەرەکی (سەنتەری کلاد).
٣_ خەرجکردنی شاندكردنی ناوخۆی و دەرەکی.
٤_ خەرجکردنی بڕه‌پاره‌ی مانگانه‌ی(نەسریەی) زانکۆ و وانه‌كانی ماموستایان.
٥_بەدواداچونی کارووبار و یەکلایی کردنەوەی حیساباتی زانکۆ، لە گەنجینەی سۆران.
٦_ نوێنەری دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
بەشی خەزنە:-
ئەم بەشە بەرپرسە لە هەڵگرتن و پاراستنی داهات و پارە دابین کراوەکان (تمویل) ی زانکۆی سۆران. داهاتەکان لە قوتابییان لە بەرامبەر وەرگرتنی کورسی خوێندنی (زمانی ئینگلیزی) وەردەگیرێت. هەروەها دابینکراوەکان (تمویل) کە لە میزانیەی ساڵانەی زانکۆ تەرخانکراوە وەردەگرێت تاکو ئەم داهاتانە خەرج دەکرێن یا خود دەگەڕێنەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
ئەرکەکانی ئەم بەشە:
١- وەرگرتن و هەڵگرتن داهاتی زانکۆ
٢-ژمێریار و رێکخەری حیساباتی ئه‌و به‌شانه‌ی كه داهاتیان هه‌یه.
پێوه‌ندی:
به‌ڕێوه‌به‌ر: قابیل زرار حه‌مه‌د
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.