یه‌كێك له‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه له زانكۆی سۆراندا هه‌یه، خزمه‌تگوزاری خواردن و حه‌وانه‌وه‌یه. .زانكۆی سۆران وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمی و ئه‌كادیمی و خاوه‌ن پێوه‌ندی به‌رینی نێوده‌وڵه‌تی، به به‌رده‌وامی میوانی تایبه‌تیی هه‌ن. بیگومان به‌شێكی گرنگ له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی میوانداری زانكۆ له‌م پێوه‌ندییه‌دا، بریتییه له دابینكردنی خزمه‌تگوزاری خواردن و حه‌وانه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زانكۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تایبه‌ت و فه‌رمانبه‌ری تایبه‌تی داناون، تا بتوانن به باشترین شێوه، ئاماده‌كاری بۆ حه‌وانه‌وه‌ی میوانه‌كان، بكه‌ن و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كانییان له رووی خواردن و حه‌وانه‌وه‌وه، بۆ دابین بكه‌ن.
له لایه‌كی تریشه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه رۆژانه، ماوه‌ی مانه‌وه‌ی قوتابییان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له زانكۆدا، ماوه‌یه‌كی دریژه و له‌م ماوه‌یه‌دا پێویستیان به خزمه‌تگوزاری خواردن و خواردنه‌وه و هه‌روه‌ها پشوودان هه‌یه، بۆیه له هه‌ر فاكه‌ڵتییه‌كدا كافتریای تایبه‌ت به مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابییان دابین كراوه و به به‌رده‌وامی تا ئه‌و ساته‌ی كه قوتابییان له فاكه‌ڵتییه‌كاندا ده‌مێننه‌وه، خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش ده‌كرێت. ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه له خۆگری جۆره‌ها خواردنی خێرا و ئاماده‌كراو و خواردنه‌وه‌یه و به نرخێكی گونجاو پێشكه‌ش ده‌كرێن.
لێره‌دا پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین، كه له پێناوی پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به قوتابییان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، ساڵانه ئه‌و كافتریایانه ده‌خرێنه پێشبڕكێ و دواجار ده‌درێن به‌و خاوه‌نكارانه‌ی، كه باشترین و خاوێنترین و گونجاوترین خواردن له رووی نرخ و چۆنییه‌تییه‌وه، پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.