یه‌كه‌م: پێكهاته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری گشتی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری گشتی پێكدێت له‌مانه‌ی خواره‌وه:
1.به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری گشتی.
2.ژووری ژماره (2) له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری گشتی.
3.یه‌كه‌ی ئه‌رشیف.
4.یه‌كه‌ی بڕوانامه‌كان.
5.یه‌كه‌ی تۆماری فاكه‌ڵتی ئاداب.
6.یه‌كه‌ی تۆماری فاكه‌ڵتی یاسا.
7.یه‌كه‌ی تۆماری فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده.
8.یه‌كه‌ی تۆماری فاكه‌ڵتی زانست.
9.یه‌كه‌ی تۆماری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری.
دووه‌م: كارووباری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری گشتی.
1.به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری گشتی: كارووباری به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری گشتی، بریتییه له سه‌رپه‌رشتی كردن و به‌ڕێكردنی هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كه له یه‌كه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری گشتی، جێ به‌جێ ده‌كرێن.
2.ژووری ژماره (2): كاره‌كانی ئه‌م ژووره له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری گشتی بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
أ)ده‌ركردنی فه‌رمانی زانكۆیی وه‌رگرتنی قوتابییان له زانكۆكه‌مان.
ب)ده‌ركردنی فه‌رمانی زانكۆیی به‌خشینی بروانامه‌ی به‌كالۆریۆس به قوتابییانی زانكۆكه‌مان.
ج)ده‌ركردنی فه‌رمانی زانكۆیی گواستنه‌وه و دابه‌زینی قوتابییان چ له زانكۆكه‌مان چ بۆ زانكۆكانی تر.
د)ده‌ركردنی فه‌رمانی زانكۆیی گۆڕینی ناوی قوتابییان.
ه)نوسراو كردن بۆ هه‌موو فاكه‌ڵتییه‌كان، به مه‌به‌ستی جۆراو جۆر.
و)نوسراو كردن بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، به مه‌به‌ستی جۆراوجۆر.
3.یه‌كه‌ی ئه‌رشیف: ئه‌م یه‌كه‌یه پێكدێت له به‌رپرسێك و سێ فه‌رمانبه‌ر و كار‌و ئه‌ركه‌كانی بریتییه له وه‌رگرتن و ده‌ركردن و ئه‌رشیف كردنی هه‌موو ئه‌و نووسراوانه‌ی، كه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری گشتی دێن یاخود ده‌نێردرێن.
4.یه‌كه‌ی بڕوانامه‌كان: ئه‌م یه‌كه‌یه پێكدێت له به‌رپرسێك و دوو فه‌رمانبه‌رو ئه‌ركه‌كانیشی بریتییه له پێدانی بڕوانامه به داواكار، كه ئه‌ویش سێ جۆری هه‌یه:
أ)بڕوانامه‌ی ده‌رچوون: ئه‌م بروانامه‌یه به زمانی كوردی ده‌رده‌چێت و ته‌نیا بۆ دامه‌زراندنی خاوه‌نه‌كه‌ی به‌كاردێت و داواكار ته‌نها یه‌ك جار بۆی هه‌یه وه‌ریبگرێت. ئه‌مه‌ش دوای هێنانی پشتگیری له‌و شوێنه‌ی لێ داده‌مه‌زرێت.
ب)بڕوانامه‌ی به نمره: ئه‌م بروانامه‌یه به زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ده‌رده‌چێت و به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به خوێندن به‌كار دێت و پێكدێت له نمره‌ی هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندنی قوتابی و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌موو ساڵه‌كانی خوێندن به‌یه‌كه‌وه. داواكار ده‌توانێت زیاتر له وێنه‌یه‌كی بڕوانامه داوا بكات، به‌ڵام بۆ هه‌ر وێنه‌یه‌ك بڕی (10) هه‌زار دێناری لێ وه‌رده‌گیرێت.( ئه‌مه‌ش به پركردنه‌وه‌ی پسوله‌ی تایبه‌ت ده‌بێت).
ج)بڕوانامه‌ی هه‌ڵواسین: ئه‌م جۆره بڕوانامه‌یه ته‌نها به زمانی ئینگلیزی ده‌رده‌چێت، وه به‌رامبه‌ر هه‌ر وێنه‌یه‌ك له‌م جۆره بروانامه‌یه بڕی (20) هه‌زار دینار له داواكار وه‌رده‌گیرێت به پركردنه‌وه‌ی پسوله‌ی تایبه‌ت.
5.یه‌كه‌ی تۆماری فاكه‌ڵتی ئاداب: ئه‌م یه‌كه‌یه پێكدێت له به‌رپرسێك و دوو فه‌رمانبه‌ر و كاره‌كانی قوتابییانی فاكه‌ڵتی ئاداب جێ به‌جێ ده‌كات و كار‌و ئه‌ركه‌كانی ئه‌م یه‌كه‌یه له خواره‌وه باسیان لێوه كراوه.
6.یه‌كه‌ی تۆماری فاكه‌ڵتی یاسا: ئه‌م یه‌كه‌یه پێكدێت له به‌رپرسێك و فه‌رمانبه‌رێك و كارووباری قوتابییانی فاكه‌ڵتی یاسا جێ به‌جێ ده‌كات. كار‌و ئه‌ركه‌كانی ئه‌م یه‌كه‌یه له خواره‌وه باسیان لێوه كراوه.
7.یه‌كه‌ی تۆماری فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده: ئه‌م یه‌كه‌یه پێكدێت له به‌رپرسێك و فه‌رمانبه‌رێك و كارووباری قوتابییانی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده (به‌یانیان و ئێواران) جێ به‌جێ ده‌كات. كار‌و ئه‌ركه‌كانی ئه‌م یه‌كه‌یه له خواره‌وه باسیان لێوه كراوه.
8.یه‌كه‌ی تۆماری فاكه‌ڵتی زانست: ئه‌م یه‌كه‌یه پێكدێت له به‌رپرسێك و فه‌رمانبه‌رێك و كارووباری قوتابییانی فاكه‌ڵتی زانست جێ به‌جێ ده‌كات. كار‌و ئه‌ركه‌كانی ئه‌م یه‌كه‌یه له خواره‌وه باسیان لێوه كراوه.
9.یه‌كه‌ی تۆماری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری: ئه‌م یه‌كه‌یه پێكدێت له به‌رپرسێك و فه‌رمانبه‌رێك و كارووباری قوتابییانی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری جێ به‌جێ ده‌كات. كار‌و ئه‌ركه‌كانی ئه‌م یه‌كه‌یه له خواره‌وه باسیان لێوه كراوه.
كار‌و ئه‌ركی یه‌كه‌كانی تۆماری فاكه‌ڵتییه‌كانی ئاداب، یاسا، په‌روه‌رده، زانست، ئه‌ندازیاری، بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
أ) وه‌رگرتنی قوتابییان و دروستكردنی دۆسیه له‌دوای ده‌رچوونی ناوه‌كانیان له ناوه‌ندی وه‌رگرتنی قوتابییان.
ب)پشتگیری كردنی قوتابییان و ده‌رچووانی فاكه‌ڵتی بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له هه‌ر كاتێكدا بێت.
ج)گواستنه‌وه‌ی خوێندنی قوتابییان (له زانكۆیه‌كه‌وه بۆ زانكۆیه‌كی تر) به‌پێی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت.
د)دابه‌زینی خوێندنی قوتابییان (له به‌شێكه‌وه بۆ به‌شێكی تر) به‌پێی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت.
فه‌رمانه كارگێڕییه‌كان (چه‌ند فه‌رمانێكی كارگێڕیمان هه‌یه، كه ساڵانه بۆ ئه‌و قوتابیانه ده‌رده‌كرێن، كه ده‌یان گرێته‌وه) وه‌ك:
أ)فه‌رمانی كارگێڕی وه‌رگرتنی قوتابییان: له‌دوای ده‌رچوونی ناوی قوتابییان له ناوه‌ندی وه‌رگرتنی قوتابییان و ده‌رچوونی فه‌رمانی زانكۆیی وه‌رگرتنی قوتابییان، ئه‌م فه‌رمانه ده‌رده‌كرێت.
ب)فه‌رمانی كارگێڕی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی وه‌رگرتن: بۆ ئه‌و قوتابییانه ده‌رده‌كرێ، كه دوای وه‌رگیرانیان له زانكۆ، بۆ ماوه‌ی زیاتر له مانگێك، په‌یوه‌ندی به زانكۆوه ناكه‌ن.
ج)فه‌رمانی كارگێڕی ته‌رقین قید: بۆ ئه‌و قوتابییانه ده‌رده‌كرێ، كه دوو ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك ده‌كه‌ون یان ساڵێك كه‌وتن و دووساڵ یان زیاتر دواخستنیان، كردبێت.
د)فه‌رمانی كارگێڕی دواخستن: بۆ ئه‌و قوتابییانه ده‌رده‌كرێت، كه داوای دواخستنی خوێندن ده‌كه‌ن.
ه)فه‌رمانی كارگێری سزای ئاگاداركردنه‌وه: بۆ ئه‌و قوتابییانه ده‌رده‌كرێت،كه سه‌رپێچی ڕێنماییه‌كانی زانكۆ ده‌كه‌ن.
و)فه‌رمانی كارگێری كه‌وتن به‌هۆی نه‌هاتن: بۆ ئه‌و قوتابییانه ده‌رده‌كرێت، كه ڕێژه‌ی نه‌هاتنیان له 10% زیاتره.
ز)فه‌رمانی كارگێڕی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی نه‌هاتن: بۆ ئه‌و قوتابییانه ده‌رده‌كرێت، كه رێژه‌ی نه‌هاتنیان له‌به‌ر هۆكارێكی گونجاو بووه (نه‌خۆشی یان تازیه یان هاوسه‌رگیری) به به‌ڵگه‌وه.
ح)فه‌رمانی كارگێڕی كه‌وتن به هۆی قۆپیه‌كردن: بۆ ئه‌و قوتابییانه ده‌رده‌كرێت، كه له كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌دا، قۆپیه‌یان كردووه و به به‌ڵگه‌وه لێیان ئاشكرابووه.
گ)فه‌رمانی كارگێڕی سه‌رباركردن (باركردن): بۆ ئه‌و قوتابییانه ده‌رده‌كرێت، كه به گواستنه‌وه هاتوون و ئه‌و بابه‌تانه‌یان نه‌خوێندووه كه له زانكۆكه‌مان ده‌خوێندرێن.
ی)فه‌رمانی كارگێڕی هاوسه‌نگ كردن: بۆ ئه‌و قوتابییانه ده‌رده‌كرێت، كه به گواستنه‌وه هاتوون و وانه‌یه‌كیان خوێندووه له زانكۆی به‌رامبه‌ر، كه له زانكۆكه‌مان به ناوێكی جیاواز ده‌خوێندرێت، یان له‌گه‌ل وانه‌یه‌كی زانكۆكه‌مان زۆر له‌یه‌ك ده‌چن له ناوه‌ڕۆكدا.
ك)فه‌رمانی كارگێڕی به‌خشینی وانه: بۆ ئه‌و قوتابییانه ده‌رده‌كرێت، كه به گواستنه‌وه هاتوون و ئه‌و وانانه‌ی كه له‌و قۆناغه‌ی ئێستا پێویسته بخوێندرێن، له قۆناغی پێشتر له زانكۆ خوێندوویانن و له زانكۆكه‌مان نایان خوێنێت.
ل)فه‌رمانی كارگێڕی به‌خشینی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس: بۆ ئه‌و قوتابییانه ده‌رده‌كرێت، كه هه‌رچوار ساڵی خوێندنیان به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو كردووه. ئه‌م فه‌رمانه له دوای ئه‌نجامی كۆتایی قۆناغی چواره‌م و ئاهه‌نگی ده‌رچوون، ده‌رده‌كرێت.
م)فه‌رمانی كارگێڕی فصڵ(ده‌ركردن): بۆ ئه‌و قوتابییانه ده‌رده‌كرێت، كه له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك فصڵ ده‌كرێن، جا فصڵی كاتی بێت یان یه‌كجاری.
پێوه‌ندی:
به‌ڕێوه‌به‌ر: پ.ی.د. باقر جواد شمس ا‌لدین
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.