یه‌كێك له‌و به‌شه گرنگانه‌ى كه له‌هه‌ر زانكۆیه‌كدا پێویسته سه‌رنجى تایبه‌تى بخرێته سه‌ر، هه‌بوونى شوێنى پێویسته بۆ ئه‌نجامدانى پراكتیكى وانه‌كان، به تایبه‌تى ئه‌و زانستانه‌ى كه سه‌ره‌ڕاى خوێندنى تیۆری، پێویستیان به ئه‌نجامدانى پراكتیكیى و كرده‌ییش هه‌یه. له زانكۆى سۆراندا تا راده‌یه‌كى باش كار كراوه بۆ دابینكردنى تاقیگه و شوێنى پێویست، له هه‌مبه‌ر راهێنانى كرده‌یى قوتابییان و هاوكارى كردنى مامۆستایان بۆ ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه تاقیگهییهكانیان.
له زانكۆى سۆراندا به گوێره‌ى به‌شه زانستییه‌كان و ئه‌وانه‌ى كه پێویستیان به تاقیگه‌یه، تاقیگه‌ى گونجاو ئاماده كراون و به‌رده‌وامیش زانكۆ له هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه كه تاقیگه‌ى پێشكه‌وتو و گونجاوتر ده‌سته‌به‌ر بكات، به تایبه‌تى له فاكه‌ڵتییه‌كانى په‌روه‌رده و زانست و ئه‌ندازیارى. بۆ نموونه له ئێستادا به هاوبه‌شى له گه‌ڵ زانكۆى لێسته‌ر زانكۆى سۆران خه‌ریكى كرنه‌وه‌ى سه‌نته‌رێكى توێژینه‌وه‌ى تایبه‌ت به سامانه سرووشتییه‌كانه، كه هه‌موو ئاماده‌كارییه تاقیگهییهكانى به باشترین و نوێترین ئامێرى تاقیگه‌یى بۆ كراون.
له به‌ر ئه‌وه‌ى كه ئێستا كۆمپیوته‌ر بووه‌ته به‌شێكى سه‌ره‌كى له خوێندن و یارمه‌تیده‌رێكى باشه له پڕۆسه‌ى خوێندندا، بۆیه هه‌وڵده‌درێت كه قوتابییان ئاشنا بكرێن به‌م زانسته. هه‌ر له به‌ر ئه‌مه‌شه كه له هه‌موو فاكه‌ڵتییه‌كانى زانكۆى سۆران تاقیگه‌ى تایبه‌ت به پراكتیك كردنى وانه‌ى كۆمپیوته‌ر، هه‌یه.
به شێوه‌یه‌كى گشتى ده‌توانین بڵێین، له زانكۆى سۆراندا هه‌ر بابه‌ت و زانستێك كه پێویستى به ئه‌نجامدان و راهێنانێكى پراكتیكیش هه‌بێ، ئاماده‌كارى پێویستى بۆ كراوه. بۆ نموونه له فاكه‌ڵتى یاسا ژوورى دادگاى نموونه‌یى هه‌یه، كه ئاماده كراوه بۆ قوتابییان تا رابهێنرێن له سه‌ر شێوازه‌كانى به‌شدارى كردن له دادگا و پڕۆسه دادوه‌رییه‌كان.