خزمه‌تگوزاری كۆڕبه‌ستن و سیمینار
زانكۆی سۆران وه‌ك ده‌زگایه‌كی مه‌عریفی و زانستی، ده‌رگای ئاواڵه‌یه بۆ هه‌موو خاوه‌ن هزر و ئه‌ندێشه‌یه‌ك و دوای تێپه‌ڕاندنی رێكاری پێویست و ئاگاداری لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان له زانكۆ، ئاماده‌كاری پێویست ده‌كات بۆ پێدانی هه‌ل و ده‌رفه‌ت و به‌ستینی كۆڕ و سیمینار بۆ كه‌سایه‌تییه زانستییه‌كان، چالاكانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و كه‌سانی خاوه‌ن بیر و ئه‌ندێشه، له هه‌مبه‌ر نیشاندانی هزر و بیرووبۆچوونه‌كانیان و درووست كردنی فه‌زایه‌كی زانستی پڕ له دیالۆگ، له پێناو ده‌رخستنی لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی هزر و چه‌مكه‌كان. به‌م شێوه‌یه‌ش زانكۆی سۆران ده‌یهه‌وێ، له ره‌وتی باس و بابه‌ته‌كانی ناو كۆمه‌ڵگادا، تێڕوانینی زانستی بكاته ته‌وه‌رێكی گرنگ و كاریگه‌ر.
زانكۆی سۆران له‌م باره‌وه به دابین كردنی شوێنی تایبه‌ت كه له ناو زانكۆدا هه‌ن، ئاماده‌كاری بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆڕ و سیمیناره‌كان ده‌كات.
هۆڵی كۆنفرانس له كه‌مپی زانكۆ له دێلزیان(فاكه‌ڵتی زانست)
هۆڵی زێره‌ڤان له فاكه‌ڵـتی په‌روه‌رده