زانكۆی سۆران ئه‌مساڵی خوێندنی (2019-2020) هاوشێوەی ساڵانی پێشوو هه‌ردوو فۆڕمی (به‌ڵێننامه و كه‌فیل)ى قوتابیانى وه‌رگیراو له ڕێگه‌ی مالپەری زانکۆ پر ده‌كرێته‌وه. دوای داگرتنی فۆڕمەکان و پڕ کردنەوەیان لەسەر کۆمپیوتەر، قوتابی (3) نوسخه‌ى به ڵێننامه و (3) نوسخه‌ى كه‌فاله پرینت دەکات و دەیانگەڕێنێتەوە بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاروبارى یاسایی له سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سۆران.
پێداویستیه‌كانی (كه‌فیل):
١- ناسنامه‌ى بارى شارستانى.
2- پێویسته كه‌فیله‌كه فه‌رمانبه‌ری حوكمی بێت و پشتیگیریهك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی بێنێت كه بڕی موچه‌ی بنهڕهتیهكی ئاماژه پێكرابێت.
3- موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی كه‌فیل پێویسته له (٢٥٠،٠٠٠) دووسه‌دو په‌نجا هه‌زار كه‌متر نه‌بێت.
4- پێویسته كه‌فیله‌كه له‌گه‌ڵ خوێندكار ئاماده‌بێت له‌به‌رده‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كاروبارى یاسایی و كۆپی ناسنامه‌ى بارى شارستانى پێبێت.
پێداویستی (خوێندكار) :ته‌نها ناسنامه‌ى بارى شارستانى
تێبینی:
١- پێویسته كه‌فیل فۆڕمی كه‌فاله‌ت به (٣) وێنه (نوسخه) پڕبكاته‌وه وه زانیاریه‌كانی تایبه‌ت به خۆی بنوسێ.
نمونه‌ی پڕكراوه له فۆڕمی كه‌فاله لێره داونلۆد بكه ته‌نها ئه‌و شوێنانه‌ی كه به سور ره‌نگ كراوه پڕ بكه‌ره‌وه.
٣- پێویسته خوێندكار فۆڕمی به‌ڵێننامه به (٣) وێنه (نوسخه) پڕبكاته‌وه وه زانیاریه‌كانی تایبه‌ت به خۆی بنوسێ.
نمونه‌ی پڕكراوه له فۆڕمی به‌ڵێننامه‌ی خوێندكار لێره داونلۆد بكه ته‌نها ئه‌و شوێنانه‌ی كه به سور ره‌نگ كراوه پڕ بكه‌ره‌وه.
له‌م لینكانه‌ی خواره‌وه كلیك بكه‌ن بۆ داونلۆد كردنی فۆڕمه‌كان :
* فۆرمى كه‌فاله‌ت كه پێویسته قوتابی پری بكاته‌وه (کلیک بکە بۆ داگرتن)
* فۆڕمی به‌ڵێننامه كه پێویسته قوتابی پری بكاته‌وه (کلیک بکە بۆ داگرتن)
تێبینی: بۆ قوتابیانی پارالێل پیویست بە کەفالەت ناکات.
* فۆرمى بەڵێننامە کە پێویستە قوتابی پری بکاتەوە (پاڕالێل + ئێواران)
---------------------------------
تێبینی: فۆڕمەکان لەسەر کۆمپیوتەر پڕ دەکرێنەوە، پێویستە پرۆگرامەکانی تایبەت بە Pdf بەکاربهێندرێت. دەتوانن لەخوارەوە پرۆگرامی Adobe Reader داونلۆد بکەن.
نمونه‌ی پڕكراوهی هه‌ریه‌كه له فۆڕمی (بەڵێننامە + كه‌فیل) له‌م وێنانەی خواره‌وه ببینه:
بۆ ئاشنا بوون بە چۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆرمەکان سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکە:
* ئەم فۆرمە لەگەڵ زۆربەی پرۆگرامەکانی PDF Reader کار دەکات. لە کاتی هەبوونی کێشە دەتوانن سود لەم پرۆگرامە ببین:
ژ. سەردان
ژ. داگرتنی بەڵێننامە
ژ. داگرتنی کەفالە
ژ. داگرتنی فۆڕمی پاڕالێل