بهڕێوهبهرایهتی میلاكات ههڵدهستێت بهئهنجامدانی ئهم كارانه بۆ مامۆستایان و فهرمانبهرانی زانكۆكهمان:
( دابینكردنی پلهـ بهرزكردنهوهی پله ـ بهرزكردنهوهی مووچه ـ ڕاسـتكردنهوهی مووچه ـ پێدانی سهرمووچهی سـاڵانه ـ ههژماركردنی ڕاژه ـ بهرزكردنهوهی بڕوانامهـ گۆڕینی ناونیشانـ ئهنجامدانی گۆڕانكاری بهردهوامی میلاكـ ئامادهكردن و ڕێكخستنی پوختهی میلاكی مانگانه و ساڵانه ـ پێدانی پێشخستن ( قدم )).
• بەرزکردنەوەی بڕوانامە و زیادکردنی دەرماڵە:
بەرزکردنەوەی بڕوانامە و زیادکردنی دەرماڵە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە بڕوانامەی بەرزتر بەدەست دەهێنن.
• هەژمارکردنی ڕاژە:
هەژمارکردنی ڕاژە و هێنانەوەی خزمەت بۆ ئەو فەرمانبەرانەی، کە له فهرمانگه یان شوێنێكی دیكه كاریان كردووه.
• گۆڕینی ناونیشان:
گۆڕینی ناونیشانی ئەو فەرمانبەرانەی کە داوای گۆڕینی ناونیشان دەکەن، بە پێی پسپۆڕی بڕوانامە و شوێنی کارکردنیان.
• بەرزکردنەوەی پلە و گۆڕینی ناونیشان:
بەرزکردنەوەی پلە و مووچە و گۆڕینی ناونیشانی ههموو فەرمانبەرانی سەر بە میلاکی زانکۆکەمان، بە گوێرەی شایستەبوون و تەواوکردنی ماوەی یاسایی لە پلەی پێشوو.
• پێدانی پێشخستن(قدم) بۆ ماوەی (یەک مانگ):
پێدانی پێشخستن(قدم) بۆ ماوەی یەک مانگ بۆ هەر فەرمانبەرێک بۆ مەبەستی پلە و سەرمووچە، کە سوپاس و پێزانینی ئاراستە کرابێت لە لایەن ئەنجومەنی زانکۆ یاخود لە لایەن وەزیرهوه.
• پێدانی پێشخستن(قدم) بۆ ماوەی (یەک ساڵ):
پێدانی پێشخستن(قدم) بۆ ماوەی یەک ساڵ بۆ ئەو فەرمانبەرانەی، کە بڕوانامەی دبلۆمی باڵا یان ماستەر یان دکتۆرا بەدەست دەهێنن بە پێی ڕێنمایی (٢٦) ی ساڵی ٢٠١٠.
• ئامادەکردنی کۆنووسی کۆبوونەوەکانی میلاکات، دوای تەواوبوونی هەرکۆبوونەوەیەکی میلاکات لە زانکۆ.
• پێدانی سەرمووچەی ساڵانە:
پێدانی سەرمووچەی ساڵانە بە گشت فەمانبەرانی سەر بە میلاکی زانکۆکەمان.
• پێدانی سەرمووچەی ساڵانە بە ڕاگر و پلە تایبەتەکان.
• ڕێکخستن و نوێکردنەوەی زانیاری:
دوای دەرچونی هەر فەرمانێکی زانکۆیی و کارگێڕی سەبارەت بە میلاکات بۆ گشت فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆکەمان و ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە ڕێگەی کۆمپیوتەرەوە.
• میلاکی مانگانە:
ئامادەکردنی میلاکی مانگانەی زانکۆکەمان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری.
• وەرگرتە و دەرکردە و سکانکردنی نووسراوەکانی بەڕێوەبەرایەتی میلاکات.
• ئامادەکردنی میلاکی مانگانەی زانکۆکەمان بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
پێوهندی:
بهڕێوهبهر: یونس حسێن مهلا
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.