چاپکردن

بەڕێوەبەرایەتی میلاکات

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی میلاكات هه‌ڵده‌ستێت به‌ئه‌نجامدانی ئه‌م كارانه ‌بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆكه‌مان:

( دابینكردنی پله‌ـ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ ـ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه ‌ـ ڕاسـتكردنه‌وه‌ی مووچه ‌ـ پێدانی سه‌رمووچه‌ی سـاڵانه‌ ـ هه‌ژماركردنی ڕاژه‌ ـ به‌رزكردنه‌وه‌ی بڕوانامه‌ـ گۆڕینی ناونیشانـ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری به‌رده‌وامی میلاكـ ئاماده‌كردن و ڕێكخستنی پوخته‌ی میلاكی مانگانه ‌و ساڵانه ‌ـ پێدانی پێشخستن ( قدم )).

• بەرزکردنەوەی بڕوانامە و زیادکردنی دەرماڵە:

بەرزکردنەوەی بڕوانامە و زیادکردنی دەرماڵە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە بڕوانامەی بەرزتر بەدەست دەهێنن.

• هەژمارکردنی ڕاژە:

هەژمارکردنی ڕاژە و هێنانەوەی خزمەت بۆ ئەو فەرمانبەرانەی، کە له‌ فه‌رمانگه‌ یان شوێنێكی دیكه‌ كاریان كردووه‌.

• گۆڕینی ناونیشان:

گۆڕینی ناونیشانی ئەو فەرمانبەرانەی کە داوای گۆڕینی ناونیشان دەکەن، بە پێی پسپۆڕی  بڕوانامە و شوێنی کارکردنیان.

• بەرزکردنەوەی پلە و گۆڕینی ناونیشان:

بەرزکردنەوەی پلە و مووچە و گۆڕینی ناونیشانی هه‌موو فەرمانبەرانی سەر بە میلاکی زانکۆکەمان، بە گوێرەی شایستەبوون و تەواوکردنی ماوەی یاسایی لە پلەی پێشوو.

• پێدانی پێشخستن(قدم) بۆ ماوەی (یەک مانگ):

پێدانی پێشخستن(قدم) بۆ ماوەی یەک مانگ بۆ هەر فەرمانبەرێک بۆ مەبەستی پلە و سەرمووچە، کە سوپاس و پێزانینی ئاراستە کرابێت لە لایەن ئەنجومەنی زانکۆ یاخود لە لایەن وەزیره‌وه‌.

• پێدانی پێشخستن(قدم) بۆ ماوەی (یەک ساڵ):

پێدانی پێشخستن(قدم) بۆ ماوەی یەک ساڵ بۆ ئەو فەرمانبەرانەی، کە بڕوانامەی دبلۆمی باڵا یان ماستەر یان دکتۆرا بەدەست دەهێنن بە پێی ڕێنمایی (٢٦) ی ساڵی ٢٠١٠.

• ئامادەکردنی کۆنووسی کۆبوونەوەکانی میلاکات، دوای تەواوبوونی هەرکۆبوونەوەیەکی میلاکات لە زانکۆ.

• پێدانی سەرمووچەی ساڵانە:

پێدانی سەرمووچەی ساڵانە بە گشت فەمانبەرانی سەر بە میلاکی زانکۆکەمان.

• پێدانی سەرمووچەی ساڵانە بە ڕاگر و پلە تایبەتەکان.

• ڕێکخستن و نوێکردنەوەی زانیاری:

دوای دەرچونی هەر فەرمانێکی زانکۆیی و کارگێڕی سەبارەت بە میلاکات بۆ گشت فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆکەمان و ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە ڕێگەی کۆمپیوتەرەوە.

• میلاکی مانگانە:

ئامادەکردنی میلاکی مانگانەی زانکۆکەمان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری.

• وەرگرتە و دەرکردە و سکانکردنی نووسراوەکانی بەڕێوەبەرایەتی میلاکات.

• ئامادەکردنی میلاکی مانگانەی زانکۆکەمان بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

 

پێوه‌ندی:

به‌ڕێوه‌به‌ر: یونس حسێن مه‌لا

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.