سەرەتا پێناسەیەک بۆ کۆگا:
کۆگا ئەو شوێنەیە کە لە سەر بنەمایهکی زانستی چاودێری و پارێزگاری لە ئامێر و کەلوپەلەکان دەکرێت.
کۆگا ئەو بەشە گرنگەیە، کە لە هەموو دام و دەزگایێکی میری واتە (گشتی) و کەرتی (تایبەت) بوونی هەیە و پاڵپشت و پشتیوانی بنهڕهتییه بۆ بە ئەنجام گەیاندنی پلان و ئیش و کاری ئەو دام و دەزگایانە، بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و پیشەسازی و خزمەتگوزاری. بەڵام لێرەدا جیاوازی هەیە لەگەڵ ئەو دام و دەزگایانەی کە خزمەتگوزاری بێ بەرامبەر پێشکەش دەکەن. چونکە هەریەک لەم سێکتەرانە سیاسەتی پیشەیی خۆی پەیرەو دەکات، بۆیە کۆگا سەر و کاری هەیە لەگەڵ مۆڵکی گشتی و تایبەتی. چاودێری کردن و دڵسۆزیی ئەم کارەش دەگەرێتەوە بۆ ئەو فەرمانبەرەی کە هەڵس و کەوت لەگەڵ ئەم مۆڵکانەدا دەکات. ههر له كۆگادا بۆ کۆنترۆل کردنی ئامێر و کەلوپەلەکان، رێ و شوێنی تایبەت پەیڕەو دەکرێت، كه هەر لەسەرەتای دابینکردنیان دەست پێ دەکات و ئینجا رەزامەندی دابەشکردن و کەوتنە کاریان بە پێی پێویست، تا ئەو کاتەی تەمەنی خۆیان دەکەن و لە کار دەکەون. بەتایبەتی ئامێر و هەندێک لەو كهلوپهلانهی كه له مادهی وهك (ئاسن، دار، ئیسفەنج، پلاستیک... هیتد) درووست دهكرێن. دوای ئهوهی كه تهمهنی خۆیان كرد و له كار كهوتن، ئهوجا دهسڕێنهوه ولهسەر ئەستۆ لابردنیان بۆ ئەنجام دەدرێت. بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت شوێنی تایبەت بۆچاودێری کردن و پاراستنی ئامێر و کەل و پەلەکان هەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا پێویستی بە بەڵگەنامەی فەرمی و فەرمانبەری شارەزا هەیە بۆ ڕاپەڕاندنی ئیش و کارەکان بە شێوەیەکی زانستی و زیان نەگەیاندن بە مۆڵکهكان.
١- داهاویشته كردنی ئامێر و کەل و پەلەکان دوای كڕین و وهرگرتنیان.
٢- داهاویشته و دەرهاوێشتە کردنی ئەو ئامێر و کەل پەلانەی کە راستەوخۆ دەکڕدرێن و دابین دەکرێن بۆ بەشەکان.
٣- دەرهاوێشتە کردن بۆ ئەو ئامێر و کەل و پەلانەی کە لە کۆگاوە دەردەچن بە پێی داواکاری لایەنی داواکراو و رەزامەندی کارگێڕیی.
٤- ئامارگرتنی ئامێر و کەل و پەلەکان و دیاریکردنیان به شێوازی دەوری واتە (شەش مانگ جارێک یان بە شێوازی ساڵانەیی).
٥- گواستنەوە و لە سەر ئەستۆ لابردنی ئامێر و کەل و پەلەکان لە کەسێکەوە بۆ سەر ئەستۆی کەسێکی تر یان لە بەڕێوەبەرایهتیێکەوە بۆ سەر ئەستۆی بەرێوەبەرایەتیێکی ترلە قالبێکی یاسایی و بە واژووی لایەنی پێدەر و لایەنی وەرگر لەگەڵ واژووی کارگێڕی.
٦- کارکردن بۆ سڕینهوهی ئەو ئامێر و کەل و پەلانەی کە لە کاتی کارکردندا لە کار دەکەون یان و شیاو نین بۆ سوودلێوهرگرتن.
٧- دانان و رێکخستنی ئامێر و کەل و پەلەکان لە ناو کۆگا بە شێوەیێکی زانستی و سەردەمیانە، لە چەند ڕوویەکەوە:
ا- هێشتنەوەی بۆشایی گونجاو بۆ هاتوو چوو کردن و گواستنەوەی ئامێر و کەل و پەلەکان.
ب- ئەولەویەت بۆ دەرچوونی ئەو ئامێر و کەل و پەلانەی (داهاوێشتە) یان پێشترە.
پ- دانانی ئەو ئامێر و کەل و پەلانەی کە هەستیارن لە شوێنێکی گونجاو لە ڕووی (شێ و ڕوناکییەوە).
ت- چاودێری کردن و پاراستنی ئامێر و کەل و پەلەکان لە تەپ و تۆز و هۆکارەکانی تێکچوون.