زانكۆی سۆران وه‌ك زانكۆیه‌كی نوێ، به‌هیوایه كه ده‌ستی هه‌بێ له به‌دیهێنانی كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری نوێ له كۆمه‌ڵگا و زانست له پێناوی خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌دا بخاته‌كار. ئێمه ئامانجمانه كه هه‌م دنیابینی و روانینی قوتابییان بگۆڕین و توانای داهوێنانیان ببه‌ینه‌سه‌ره‌وه‌و، هه‌م ئه‌و هزره‌شیان له مێشكدا بگونجێنین، كه زانست و زانیاری ئه‌وان پێویسته بخرێته خزمه‌تی كۆمه‌ڵگاوه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه هه‌وڵمان ئه‌وه‌یه توانستی زانستی توێژه‌ر و مامۆستاكانمان بۆ په‌ره‌پێدانی مرۆیی كۆمه‌ڵگا، له بواره جیاجیاكانه‌وه بخه‌ینه كار. هه‌ر له بواره سرووشتییه‌كانه‌وه بگره تا كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆییه‌كان.
هه‌ربۆیه به‌شێكی به‌رچاو له چالاكییه زانستییه‌كان و كۆرسه‌كانی راهێنانی قوتابییان و مامۆستایانی زانكۆ، سه‌رنجیان خستووه‌ته سه‌ر كێشه وبابه‌ته جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا. له راستیدا پێوه‌ندی زانكۆی سۆران له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه زۆر پته‌وه.
پێشینه‌ی ئه‌م كارانه له زانكۆی سۆران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌نگاوه‌كانی سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی زانكۆ. له مانگی چواری 2013، له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی كه‌مپه‌ینی (ڕێزگرتن له چیاكانمان) چالاكییه‌كی ژینگه‌ییمان به‌رێوه‌برد، به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری تاكه‌كان سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی پاراستنی جوانی سۆران و ڕێگریكردن له پیسبونی ژینگه و تێكدانی سه‌رچاوه‌كانی. بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه، به هاوبه‌شی ڕێكحراوی ناحكومی ( Nature Iraq سروشتی عێراق/ سڵیمانی ) به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌روه‌ها چه‌ندینجار قوتابییانمان به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی وشیاری ژینگه‌یی و چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی سوود له سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه، به‌شداری چالاكی جۆراوجۆریان كردووه و نه‌ریتێكی جوانی ئاوێته‌كردنی زانكۆیان به كۆمه‌ڵگه نیشانداوه و ئه‌نجامی زۆر باشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له ساڵی 2013 ه‌وه زانكۆی سۆران چووه پاڵ زانكۆی لیسته‌ری به‌ریتانی بۆ دامه‌زراندی سه‌نته‌رێكی لێكۆڵینه‌وه بۆ تۆماركردنی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ژینگه و گۆڕانكاری ژینگه‌یی و به‌دواداچوونی گازه ژه‌هراویی و پیسكه‌ره‌كانی هه‌وا و، هه‌روه‌ها تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌رهاوێشته كشتوكاڵی و پیشه‌سازییه‌كان و ئاستی پیسبوونی ئاو و هه‌وا و خۆڵ.
دیاریكردنی مه‌ترسییه سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌ر ژینگه و پاراستنی، مه‌به‌سته گشتیه‌كه‌مان بوو، وه‌ك پێشكه‌وتنی بازرگانی كۆنترۆڵنه‌كراو، زێده‌ڕۆیی له به‌كارهێنانی سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، یا گۆڕانكارییه جیۆلۆجیه‌كان. له هه‌مووشیان گرنگتر، ده‌رئه‌نجامی ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه سودی ده‌بێ له داڕشتنی په‌یره‌وی به‌كارخستنی بازرگانی، كه دڵنیایی ده‌دا به‌و كاروكرده‌وانه‌ی كه هاوڕێی ژینگه‌ن.
جگه له‌مانه ده‌توانین ئاماژه به‌وه بكه‌ین، كه زۆربه‌ی ئه‌و كۆڕ و كۆنفرانس و سیمپۆزیه‌مانه‌ی كه ئه‌نجامدراون له زانكۆ، په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆیان به ژیانی سیاسی، كولتووری، مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سرووشتی كوردستانه‌وه هه‌بوو. زۆربه‌ی ئه‌و چالاكییانه له هه‌واڵه ئه‌كادیمی و گشتییه‌كان و هه‌روه‌ها له لینكه‌كانی به‌شی توێژینه‌وه، دۆكیۆمێنت كراون.
جگه له‌وه زانكۆی سۆران كۆمه‌لێك سه‌نته‌ری تایبه‌تی له بواری زانسته مرۆییه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌ی كولتووری دامه‌زراندوون، كه ئه‌ركی هه‌ر هه‌موویان به‌دیهێنانی ئه‌و كاریگه‌ریه‌یه، كه زانكۆ پێویسته له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه هه‌یبێ. سه‌نته‌ره‌كانی وه‌ك جێنده‌رناسی، سه‌نته‌ری هه‌ندرێن بۆ زمان و توێژینه‌وه‌ی كولتووری، سه‌نته‌ری سۆسیۆلۆژیای عێراق، سه‌نته‌ری كوردستان، به گشتی سه‌رنجیان له سه‌ر كۆمه‌ڵگا و كێشه‌كانی كردووه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رده‌وام له نێوان دامه‌زراوه جۆراوجۆره‌كانی سۆران و به‌شه پسپۆڕییه‌كانی زانكۆدا هه‌بوو، چ له بواری په‌روه‌رده، ئه‌ندازیاری، ته‌ندرووستی و ...هتد.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار، له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌ك رێكخراوی قه‌ندیل و ئاری رێكسی ئه‌مریكی، چه‌ندین پڕۆژه‌یان بۆ ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت قوتابییانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆش ئه‌نجامداوه، به تایبه‌تی له بواری فێربوونی زمان.
له نوێترین په‌یوه‌ندی زانكۆی سۆران وكۆمه‌ڵگا، له‌م گه‌رمه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سه‌نته‌ری تویژینه‌وه‌ی زانستی زانكۆی سۆران، رێكه‌وتی 2/4/2020، سه‌نته‌رێكی پێشكه‌وتووی بۆ ده‌ستنیشانكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دامه‌زراند و خستیه خزمه‌ت وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌م جۆره پڕۆژانه ئه‌وه بۆ قوتابییان و مامۆستایان و به گشتی كۆی ستافی زانكۆ ده‌سه‌لمێنێ، كه هۆڵه‌كانی خوێندن و مانه‌وه له چوارچێوه‌ی زانكۆ، ته‌نها شوێنێكی بێبه‌رهه‌م نین، به‌لكو شوێنێكن له‌نزیكه‌وه په‌یوه‌ندیدارن له‌گه‌ڵ ژیانی خه‌ڵك و كاره‌كانیان. زانكۆی سۆران به به‌رده‌وامی ڕێگا و هه‌ل ده‌ڕه‌خسێنێ بۆ هاوبه‌شیكردن له‌گه‌ڵ خه‌لكی خۆجێیی.