مێژووی پەیوەندییەکانی نێوان گەلی کورد و حکومەتە یەک لە دوایەکەکانی عێراق بە چەند قۆناغی جیاواز دا تێپەریوە. پەیوەندییەکانیان هەمیشە هەڵبەز و دابەزییان بەخۆیەوە بینیوە. بەمانایەکی تر رێکەوتنەکانیان تا ئەو شوێنە نەرۆیشتوونە کە لەسەری رێکەوتوون. ئەگەر مێژوویەکی نزیک وەرگرین ، قۆناغی دوای ٢٠٠٣ کە دەتوانین بە قۆناغی پۆست مۆدێرن ناوی بنێن جۆرێک لە تومێدبەخشی بوو بۆ چارەسەرکرەنی کێشەکانیان بەلام چارەسەرێکی ئەوتۆی لێنە هۆنییەوە. لە تازەترین بڕیارەکانی ئەم دواییەی دادگای باڵای فیدرالی عێراقیش تایبەت بە پرسی نەوت و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نمونەیەکی تر زەقی کاڵبوونەوەی کێشەکانیانن ، کە ڕای جیاوازی دەستوری و یاسایی بە دوای خۆیدا هێنا ، بۆیە ئەم وتارە هەوڵ دەدات لە چوارچێوەیەکی دەستوری و یاسایی تیشک بخاتە سەر ئەم بریارانەی دادگا.