وتار

خوێندنەوەیەکی مێژوویی و زانستی بۆ نەورۆز

03

 

م. ی بختیار قاسم ڕوستایی/ فاکەڵتی پەروەردە- زانکۆی سۆران

نەورۆز بۆنەیەکی نەتەوەیی و هێمای ئازادی و سەربەستی گەلێکی ستەمدیدەیە، نەورۆز (خاکەلێوە) یەکەم مانگی ساڵنامەی کوردی و سەرەتای ساڵی نوێی کوردییە و مێژووەکەی بۆ سەرەتا و دەسپێکی دامەزراندنی (دەوڵەتی ماد ٧٠٠- ٥٥٠ پ.ز) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگەڕێتەوە، هەر لەکۆنەوە نەورۆز وەک ئەفسانە وداستانێکی قارەمانییەتی گەلێکی ستەمدیدە بە چەندین جۆری جیاواز بەشێوەی پشتاوپشت گێڕدراوەتەوە.لەم لێکۆلینەوەیەدا بەپشتبەستن بە کۆمەڵێک سەرچاوەی زانستی وەڵامی کۆمەڵێک پرسیار دەدرێنەوە وەک: ئایا ڕیشەی مێژوویی بۆنەی نەورۆز بۆ چ سەردەمێک دەگەڕێتەوە؟ ئایا نەورۆز وەک چەمک و ناو بەچ واتایەک هاتووە؟ و نەورۆز چ پەیوەندییەکی بە مێژووی سیاسی و کەلتوری گەلانی ناسراو بە (هیند- و ئارییەکان) ەوە هەیە؟ هەروەها بۆ وەڵامدانەوەی کۆمەلێک پرسیاری تر لە چوارچێوەی ئەم بابەتە و زانیارییەکان شرۆڤەیان بۆ کراوە و لەکۆتاییدا ئەنجامەکانی خراونەتەڕوو.

درێژەی بابەت: خوێندنەوەیەکی مێژوویی و زانستی بۆ نەورۆز

پاڵەوانانی داهێنانی دێوەزمەکان

01

 

سەنار شەریف عەلی

مامۆستا لە بەشی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان

بو کەتومات کردنی گەلێک یان حەپەلۆش کردنی خاک و خیر و بێرەکەی، پێویستە سەرەتا هەل بۆ زەمینەیەک بسازێنرێت کە سەربنێت بۆ ئافراندنی دیفاکتویەکی وەها کە بشێ هەرسی ئەو گوڕانکارییە و ئەنجامەکەی بکات کە گەرەکە لەدایک ببێت. جا کە نەیتوانی  هەرسی بکات ئەوا ناتوانێت روناکی ببینێت. بێ گومان ئەو دیفاکتویەش لە پرێکا ناخوڵقێنرێت، لێ بەڵێ پێویستیی بە هەنگاوی زنجیرەیی یەک لەدوای یەک هەیە.هەنگاوی وەها کە بتوانێ وا لە جیهان بکات لە پرێکا - واتا هەر بە ئەندازەی کاتی چاوتروکانێک- خوی بە نقومی گوماوی دیافاکتویەکدا ببینێتەوە کە بواری ئەوەی نەبێت بیر لە قبوڵنەکردنی بکاتەوە، چونکە دەمێکە قبوڵی کردووە بەبێ ئەوەی هەستی پێ بکات. یان هەستیشی پێکردووە بەڵام لەبەر ئەو بلیمەتیەی کە لە دروستکردنی دیفاکتویەکەدا بەکارهاتووە بواری دانبەخوداگرتنی بۆی جێهێشتووە... تازەش کات درەنگە هەر ئەوەندەشی پێ دەکرێت کە (ئیدانەیەکی) شەرمنانەی بکات ئەگەریش بکات.

درێژەی بابەت: پاڵەوانانی داهێنانی دێوەزمەکان

پوختەیەک لە گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت لە حەفتا ساڵی ڕابردوودا

07

 

ئامادەکردن: پ. ی. د. ئەیاد نوری فەقی

نرخی نەوت، وەک هەر کاڵایەکی تر، بە درێژایی مێژوو چەندینجار بەرزی و نزمی و هەڵکشان و داکشانی بەخۆوە بینیوە. ئەویش بەهۆی خواست و خستنەڕووی بازاڕ و کەمی و زۆری بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ناو ئۆپێک و دەرەوی ئۆپێک. دوایی کۆتایی هاتنی جەنگی دووەمی جیهانی لە ساڵی١٩٤٥، لە ساڵی ١٩٤٦ نرخی یەک بەرمیلی نەوت نزیکەی دوو دۆلار بوو. دوای بەرزبوونەوەیەکی کەم، لە ساڵی ١٩٤٨ تاکو کۆتایی شەستەکان نرخەکەی لە نێوان دوو دۆلار و نیو بۆ سێ دۆلاربوو.

درێژەی بابەت: پوختەیەک لە گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت لە حەفتا ساڵی ڕابردوودا

نەورۆز لە ژیانی کولتوری و ڕۆژنامەگه‌ریی ده‌وڵه‌تی عوسمانیدا

02

 

د. فاخر عالی خانئاوده‌لی

نه‌ورۆز ئه‌فسانه‌ بووبێت یان حه‌قیقه‌ت، له‌ لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا تۆمار كراوه و بۆته‌ ژینوارێكی هه‌نوكه‌یی‌. له‌ باره‌ی ڕاستی و ئه‌فسانه‌بوونییه‌وه‌‌ زۆری له‌سه‌ر گوتراوه ‌و نووسراوه‌. خوێنه‌ران و تامه‌زرۆیانی ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه‌ له ‌سه‌ر ڕه‌گ و ڕیشه‌ی نه‌ورۆزیان نووسیوه‌. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نه‌ورۆز بۆته‌ بابه‌تێكی پڕ له‌ جۆش و خرۆشی نه‌ته‌وه‌یی کە نه‌ته‌وه‌كانی وه‌ك: فارس، كورد، ئه‌فغان، تورك و چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی، به‌ ئاهه‌نگ و جلوبه‌رگی ئاڵاو و واڵا پێشوازی له‌ بۆنه‌كه‌ ده‌كه‌ن، دڵخۆشی خۆیان له‌ كات و ڕۆژانی ئه‌م بۆنه‌یه‌‌دا ده‌رده‌بڕن. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و تێڕامانه‌ هه‌ر یه‌كێك له‌م نه‌ته‌وانه‌ به‌ شێوه‌ی جودا جودا مێژووی خۆیان تێكه‌ڵ به‌ نه‌ورۆز ده‌كه‌ن و خاوه‌ندارییه‌تی لێده‌كه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌تاكو ئێستا به‌ به‌ڵگه‌یه‌كی بنبه‌ست و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ ساغ نه‌كراوه‌ته‌وه‌. هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ك خۆی به‌ خاوه‌نی بزانێت، له‌ لایه‌ن ئه‌وه‌ی دیكه‌ ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌.

درێژەی بابەت: نەورۆز لە ژیانی کولتوری و ڕۆژنامەگه‌ریی ده‌وڵه‌تی عوسمانیدا

ئاوەدانکردنەوە لە کاتی نەبوونی وردی لە زانیاری و یاخیبوونی سروشتدا

06

 

پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس

دكتۆرا له‌ جیۆلۆجی، هایدرۆجیۆلۆجی

لەم چەند دەیەی ڕابردودا، بەهۆی پێشکەوتنی تەکنۆلۆجیا و هۆکارەکانی ڕاگەیاندن، چەندین هەواڵی کارەساتە سروشتییەکان بیستران و خوێنرانەوە. هەندێک لەم دیاردە سروشتییانە هەر خۆیان کارەساتبار بوون؛ ئەمەش بە هۆی ئازادبوونی وزەیەکی زۆری ناخی زەوی یاخود وزەی با یان بارانی زۆر توند. هاوکات هۆکاری بەشێکی زۆری ئەم کارەساتانە وێرانبوونی پڕۆژە و ئاوەدانییەکانی مرۆڤە؛ یان خودی پڕۆژەکان هۆکاری ڕوودانی کارەساتەکان بوون. کاتێک بەبێ لەبەرچاوگرتنی سروشت و کاردانەوەکانی سرووشت، ئاوەدانی لە شوێنێک دروست دەکرێت، ئەوا ئەنجامەکەی کارەساتبار دەبێت. بۆ نمونە دروستکردنی باڵەخانەی بەرز لە هەرێمێک کە لە سەر یان نزیک پشتێنەی بومەلەرزەکان بێت، یاخۆد دروستکردنی بەنداوێکی خاکی لە سەر ڕووبارێک بە بێ ئەوەی داهاتی ئاوی ساڵانەی بزانرێت. ناکرێت ئەوەش لە بیر بکرێت کە گۆڕانەکانی ئاوهەوا بەهۆی تێکچونی چڕی و پێکهاتەی کیمیایی گازەکانی بەرگەهەوا (ئەتمۆسفیێر) بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤ، وای کردووە گۆڕانی گەورە بەسەر هەرێمە ئاوهەواییەکاندا بێت؛ بە جۆرێک کات و شێوازی دابارینەکان زۆر جیاواز بن لە ئاوهەوای باوی شوێنەکە، ئەمەش دۆخەکەی ئالۆزتر کردوە.

درێژەی بابەت: ئاوەدانکردنەوە لە کاتی نەبوونی وردی لە زانیاری و یاخیبوونی سروشتدا

پەڕەى 5 لەکۆى 6 پەڕەدا