ڕۆڵی میوزیک و گۆرانیی کوردی لە پاراستنی کولتووری نەتەوەییدا

وڵات موحسن
هونەر بریتییە لەو چالاکییە بەرهەمییانەی کەسێک یان گرووپێک کە بە بیرۆکەیەکی جیاواز لە خەڵکانی تر و بە هەستێکی ناسک و خەیاڵێکی جوان بەرهەمێکی پڕ نێوەڕۆک و پەیامدار دەخولقێت. بوارێکی فرە ڕەهەند و بەربڵاوە کە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە چێژی لێ وەردەگرن، هەر بۆیە هونەر یەکێکە لە پایە و بنەڕەتە گرنگەکانی کۆمەڵگە کە دەتوانێت کاریگەریی زۆری لەسەر کۆمەڵگە و ڕوانگەی خەڵک بە ڕووی ژیان یان هەر چەمێکێک لە ژیاندا هەبێت.