زانكۆی سۆران زانكۆیه‌كی حكومییه، بۆیه به شێوه‌یه‌كی گشتی و به پێی رێنماییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زانكۆكه‌مان هه‌ڵده‌ستێت به دابه‌شكردنی ده‌رماڵه‌ی مانگانه قوتابییان به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
بۆ قوتابییانی ناوخۆ، بڕی٤٠٠٠٠ دینار.
قوتابییانی ده‌ره‌كی نیشته‌جێ بوو له به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی زانكۆ، بڕی٦٠٠٠٠ دینار.
قوتابیانی ده‌ره‌كی نیشته‌جێ نه‌بوو له به‌شه ناوخۆییه‌كانی زانكۆ، بڕی ١٠٠٠٠٠ دینار.
به‌ڵام پێویسته ئه‌وه بگوترێ، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014 یه‌كلایه‌نه حكومه‌تی فیدراڵی عێراق بوجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕی و دوای ئه‌وه‌ش كه داعش هێرشی كرده سه‌ر كوردستان، كوردستان تووشی هه‌لومه‌رجێكی دارایی سه‌خت بووه‌وه و نه‌یتوانیوه ئه‌و یارمه‌تی و هاوكارییه بۆ قوتابییان دابین بكات. ئه‌گه‌رنا له رووی پێداویستییه‌كانی مانه‌وه و نیشته‌جیبوون، تا ئه‌م ساته‌ش سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، به پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی خزمه‌تی قوتابییان ده‌كات.