پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناكان Internships
پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناكان پڕۆگرامێكی ساڵانه‌یه، كه سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار له زانكۆكان، به هاوبه‌شی له گه‌ڵ ڕێكخراوی IREX ی ئه‌مریكی و نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ڕێوه‌یده‌بات. له‌م پڕۆگرامه‌دا قوتابییانی قۆناغی سێیه‌می به‌شه جیاجیاكانی فاكه‌ڵتییه‌كان بۆماوه‌یه‌ك، كه‌متر نه‌بێت له 100 كاتژمێر، له دامه‌زراوه‌یه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت یان گشتی، ڕاهێنان ده‌كه‌ن. ئامانج له‌م پڕۆگرامه بریتییه له ڕێکخستنی ئەزموونی کار، کە پەیوەستە بەو بەشەی قوتابی دەیخوێنێت یان ئامانجی پیشەکەیەتی. قوتابی له ڕێگای ئه‌م پڕۆگرامه‌وه ده‌توانێت ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوو به شێوه‌ی تیۆری فێری بووه، له‌و شوێنه‌ی ڕاهێنانی تێدا ده‌بینێت به شێوه‌ی پڕاكتیكی جێبه‌جێی بكات. له لایه‌كی تریشه‌وه، قوتابی ده‌توانێت دیدگای خۆی بۆ ئه‌و پیشه‌یه‌ی دڵخوازییه‌تی دیاری بكات. ئه‌م پڕۆگرامه زیاتر گرنگی به كه‌رتی تایبه‌ت ده‌دات، واتا وه‌ك پردێكه له نێوان قوتابییان و كه‌رتی تایبه‌ت، چونكه قوتابی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیاری كه‌سێكی پڕۆفێشناڵ له شوێنه‌كه‌دا، ڕاهێنانی پێده‌كرێت و هه‌لی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌و ماوه‌یه‌دا زیره‌كی و لێهاتوویی خۆی بۆ ئه‌و شوێنه بسه‌لمێنێت. شایانی باسه قوتابییان له ڕێگه‌ی ئه‌م پڕۆگرامه‌وه ده‌توانن باشتر ئاگاداری بازاڕی كار ببن و به پێی داواكاری ئه‌و بازاڕه، خۆیان بۆ ساڵی دوای ده‌رچوون ئاماده بكه‌ن. قوتابی له ڕێگای ئه‌م پڕۆگرامه‌وه ده‌بێته خاوه‌نی سیڤیێكی باشتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر، هه‌روه‌ها ده‌بێته خاوه‌نی ئه‌زموون و كۆمه‌ڵێك كارامه‌یی نه‌رم، كه له پۆلدا فێریان نابێت و پێویستی گرنگی بازاڕی كارن.
پڕۆگرامه‌كه هه‌مه‌لایه‌نه‌یه، سودی ته‌نها بۆ قوتابییان، نییه به‌ڵكو سەرچاوەیەکی باشیشە بۆ ئامادەکردنی کارمەندی داهاتووی پڕۆفێشناڵ بە بڕە پارەیەکی کەم یان بە خۆرایی. ئه‌م پڕۆگرامه وا ده‌كات كۆمپانیا پێویستی به ڕاگه‌یاندنی هه‌لی كار و گه‌ڕان به‌دوای كارمه‌ندی لێهاتوو یاخود خه‌رجكردنی پاره بۆ كارمه‌ندی نوێ بۆ بینینی ڕاهێنان نه‌بێت، به‌ڵكو سه‌نته‌ر خۆی قوتابی بێ به‌رامبه‌ر به‌رده‌ست ده‌كات بۆ كۆمپانیا و، دوای ته‌واوبوونی ڕاهێنانهكهش قوتابی دوای ده‌رچوونی ئاماده ده‌بێت بۆ ده‌ستپێكردنی كار، چونكه پێشتر ئه‌و ئه‌زموونه‌ی بینیوه.
ئه‌م پڕۆگرامه سودی بۆ زانكۆش ده‌بێت، هه‌روه‌ك چۆن ده‌بێته هۆی دروستکردنی پەیوەندیێکی نزیکتر و باشتر لەگەڵ بازاڕی کاردا، هه‌روه‌ها دەرفەتێکیشە بۆ هەماهەنگی وهاوکاری. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی فیدباکێکە بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی سەرکەوتوویی پڕۆگرامی خوێندن لە زانکۆ‌دا.
پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناكان له وه‌رزی هاوینه له نێوان مانگی حه‌وت بۆ مانگی نۆ ئه‌نجامده‌درێت.
پڕۆگرامه‌كه خۆتۆماركردنی قوتابی و هه‌ڵسه‌نگاندن و ته‌واوی ڕێكاره‌كانی بۆ ساڵی 2019 به شێوه‌ی ئۆنلاین و له ڕێگای پۆرتاڵێكی تایبه‌ت به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدرا. ئه‌م پڕۆگرامه له ساڵی 2018 ته‌نها 12 قوتابی زانكۆی سۆران لێی سودمه‌ند بوون به به‌شداری 3 كۆمپانیا، به‌ڵام بۆ ساڵی 2019 ڕێژه‌كه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوویه‌وه به شێوه‌یه‌ك كه 65 قوتابی له 18 كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌ی جیاجیا توانیان به سهركوتوویی پڕۆگرامه‌كه به كۆتا بێنن. ئه‌م قوتابییانه له هه‌ر پێنج فاكه‌ڵتییه‌كانی زانكۆی سۆران بوون. به‌م شێوه‌یه: 39 قوتابی له فاكه‌ڵتیی زانست، 12 قوتابی له فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده، 9 قوتابی له فاكه‌ڵتیی ئاداب، 4 قوتابی له فاكه‌ڵتی یاسا و زانسته سیاسییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن، 1 قوتابی له فاكه‌ڵتیی ئه‌ندازیاری. شایانی باسه له‌م 65 قوتابییه 47 قوتابی له ڕه‌گه‌زی مێ و 18 قوتابی له ڕه‌گه‌زی نێر بوون.
ئه‌وه‌ی پێویسته بگوترێت ئه‌وه‌یه، هه‌ر قوتابیێك 4 جار هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كراوه، 2 جار له لایه‌ن سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار و 2 جاریش له لایه‌ن خاوه‌ن كاره‌كه. به‌شێك له‌و قوتابییانه به‌ڵێنی پێدانی كاریان له لایه‌ن ئه‌و شوێنه‌ی ڕاهێنانیان بینیوه، پێدراوه. به‌رزترین كاتژمێری ڕاهێنان كردن 312 كاتژمێر بووه، كه قوتابیێك بووه له زانكۆی سۆران و ئه‌مه به‌رزترین ڕێژه‌ی كاتژمێری كاركردن بووه له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو زانكۆكاندا.
له كۆتایی پڕۆگرامهكهشدا هه‌ر قوتابیێك بڕوانامه‌ی به‌شداریكردنی له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕێكخراوی ئایرێكس، پێدراوه.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، سەردانی ئەم لینکە بکەن: