سه‌ركه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی قوتابییه‌كی زانكۆی سۆران له بواری وه‌رزشی هونه‌ری به‌رگری

دوای ئه‌وه‌ی كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئاستی جیهاندا، هه‌موو چالاكییه‌كانی به‌رته‌سك كردنه‌وه و ته‌نانه‌ت رایوهستاندن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دامه‌زراوه جیاوازه‌كان بۆ به‌رده‌وامیدان به چالاكییه‌كانیان، رێگای نوێیان وه‌پێش گرت. یه‌كێك له‌و دامه‌زراوانه، فیدراسیۆنی جیهانی (kobo) بوو كه تایبه‌ته به وه‌رزشی هونه‌ری به‌رگری و له په‌نجاو سێ وڵات نوێنه‌رایه‌تیان هه‌یه. ئه‌م رێكخراوه به هاوكاری رێكخراوی كۆنگفۆ توا ی كوردستان، چالاكییه‌كی نێوده‌وڵه‌تییان له‌ژێر ناوی "جه‌نگاوه‌ری سێبه‌ر shadow fight" ئه‌نجامدا.