بەشداری قوتابییانی زانکۆی سۆران لە پڕۆگرامێکی نێودەوڵەتی

سەنتەری گەشەپێدانی کاری زانکۆی سۆران هەمیشه دەیەوێت باشترین خزمەت پێشکەش بە قوتابییان بکات. لە کاتێکدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنگی بە ژیان هەڵچنیوەو رەوتی ژیانی ئاسایی تێکداوە، بەڵام سەنتەر لە کارێکی نوێدا، بەشداری بە چەند قوتابییەکی زانکۆی سۆران کرد لە پڕوگرامێکی ئۆنلایندا، کە تایبەتە بە ئاڵوگۆڕی کولتووری نێودەوڵەتی.