ئاگادارییەک سەبارەت بە هەڵبژاردنی کۆرسەکانی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣

قوتابیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە، کەوا ئێستا دەتوانن لە ڕێگەی ئەم فۆرمانەی خوارەوە، هەڵبژاردەی کۆرسەکانیان دیاری بکەن و فۆرمەکە پێشکەش بە بەشەکانیان بکەن. هەر قوتابییەک دەتوانێت ٣٠ ECTS بە کۆی گشتیی کۆرسەکان هەڵبژێرێت. ئەو قوتابیانەش کە وانەی پێشووتریان ماوە، دەتوانن ٣٦ ECTS هەڵبژێرن.